Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ئێران

پەرلەمانی ئێران: ترەمپ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە دەیەوێت شکستەکانی بشارێتەوە

هانا محەممەد

هانا محەممەد

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی میدیای پەرلەمانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بە تووندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئەمریکا و تۆمەتباری دەکات بەوەی لە رێگەی "شێواندنی قسەکانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و دروستکردنی هەواڵی ساختە هەوڵدەدات شکستە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا پەردەپۆش بکات."

ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی ئابی 2026، ناوەندی میدیای پەرلەمانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "سەرۆکی ئەمریکا کە ئاماری لێدوانە نادروستەکانی گەیشتووەتە 32 هەزار، ئەم جارەش بە دروستکردنی هەواڵی ناڕاست و یارییەکی میدیایی بەدوای شاردنەوەی شکستە سەربازییەکانی و گەڕاندنەوەی پێگەی خۆیدایە لەنێو رای گشتیی ئەمریکا و جیهاندا."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ترەمپ لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە ئەنقەست ناوەڕۆکی قسەکانی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانی بە پێچەوانەوە بڵاوکردووەتەوە تاوەکو "لەو قەیرانە دەرباز بێت کە خۆی دروستی کردووە." 

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تۆماری ڤیدیۆیی تەواوی گوتارەکەی قالیباف لەبەردەستی رای گشتی دایە و "جیاوازیی ئاشکرای نێوان دەقی قسە راستەقینەکان و مانشێتە ساختەکان" دەریدەخات کە ئەمە هەڵمەتێکی چەواشەکارانەیە.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەی پەرلەمانی ئێراندا هاتووە: "پێویستە ترەمپ تێبگات بە تویتکردنی هەواڵی ساختە، راستییە سەختەکانی ناوچەکە و ئەو سەقامگیرییە نوێیەی بەهۆی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە حاڵی دروستبووندایە، ناگۆڕدرێت."

ئەم هەڵوێستەی ناوەندی میدیای پەرلەمانی ئێران لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پۆستێکی لە تروس سۆشیاڵ بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی کە محەممەدباقر قالیباف، لە لێدوانێکدا گوتوویەتی: "ئێمە برسین و ناتوانین بەردەام بین". 

قالیباف لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا  بۆ عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگان و چالاکڤانانی ئابووریی عێراقی و ئێرانی لە بەغدا گوتبووی: "هەرچەندە هێزی سەربازیمان زۆر بێت، ئەگەر خەڵکەکەمان برسی بن، گەشەی ئابووری و بەرهەمی نیشتیمانیمان نەبێ، ناتوانین بەردەوام بین". 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە