Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی جەهانشاهی، فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای ئێران

عەلی جەهانشاهی، فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای ئێران

ئێران

سوپای ئێران: بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی زەوینی ئامادەین

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی هێزی وشکانیی ئێران دەڵێت، یەکەکانیان لە سەرانسەری سنووری وڵاتەکە جێگیر کراون؛ هۆشداریش دەدات، ئامادەیی تەواویان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی زەوینی هەیە.


رۆژی پێنجشەممە، 03-09-2026، عەلی جەهانشاهی، فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای ئێران، سەردانی سنوورەکانی رۆژئاوای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد.

لە سەردانەکەیدا، عەلی جەهانشاهی ئاماژەی بە هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد لە وڵاتەکەی و رایگەیاند: ''یەکەکانی هێزەکەمان لە سەرانسەری سنوورەکانمان جێگیر کراون و ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژی و هێرشێکی زەوینی.''

جەهانشاهی ئەوەشی خستەڕوو، لە دۆخی ئێستا ئەرکی هێزی وشکانیی سوپای ئێران هەستیارە و ''بەردەوام چاودێریی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.''

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی وشکانیی سوپای ئێران هۆشداریش دەداتە ئەمریکا، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی، وەڵامێکی ''تووند و یەکلاکەرەوە''ـیان دەبێت.

هەڕەشەکانی عەلی جەهانشاهی لەکاتێکدان، دووبارە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن گەیشتوونەتە لووتکە و شەوی سێشەممە 1ـی ئەیلوول ئەمریکا دەستی بە شەپۆلێکی هێرش کردەوە بۆ سەر پارێزگاکانی باشووری ئێران.

لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش، بە پاساوی تێکدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردە سەر وڵاتانی ناوچەکە، لەوانەش هەرێمی کوردستان، بەحرێن، کوێت و ئیمارات.

هاوکات دوێنێ چوارشەمە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرەۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەڕەشەیەکی تووندا رایگەیاند، ستراتیژییان رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی تاران و بڕینی "قۆڵەکانی" ئێرانە لە ناوچەکەدا. گوتیشی، هێزە ئاسمانییەکانیان لە هەر ساتێکدا بێت ئامادەن بۆ بۆردوومانکردنەوەی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە