Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئێران

وەزیری نەوتی ئێران: هەندێک جار گەمارۆکانی ئەمریکامان تێپەڕاندووە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

04-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد04-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، لەکاتی گەمارۆ دەریاییەکاندا، چەندین جار توانیویانە نەوت هەناردە بکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دوای جەنگی 12 رۆژە بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان 70 هەزار بەرمیل زیادی کردووە.


شەوی پێنجشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2026، موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە کۆتاییەکانی ئاداری ئەم ساڵەوە، بەهۆی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی باشووری وڵاتەکەی، هەناردەکردنی نەوتیان سنووردار کراوە، بەڵام نەوەستاوە.

بەگوتەی موحسین پاکنەژاد، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ئێران، چەندین جار توانیویانە بە دووریی هەزاران کیلۆمەتر لە کەنداو، نەوت هەناردە بکەن و گەمارۆکان تێپەڕێنن.

لە بەشێکی قسەکانیدا، وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بە هەوڵی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان بە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت کرد و گوتی: "زیاتر لە 30 بیری نەوتمان لە کێڵگەی پارسی باشوور لێداوە کە ژمارەیەکیان کەوتوونەتە کار و هۆکار بوون بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی وڵات."

موحسین پاکنەژاد ئاماژەی بەوەش کرد، دوای جەنگی 12 رۆژە کە 6ـی حوزەیرانی پار دەستیپێکرد، توانیویانە رۆژانە 70 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن.

قسەکانی موحسین پاکنەژاد لەکاتێکدان کە دوێنێ پێنجشەممە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، تاوەکو چوارشەممە 2ـی ئەیلوول، جگە لە گۆڕینی ئاراستەی 87 کەشتیی بازرگانی، هێزەکانی ئەمریکا سێ کەشتیی بازرگانییان لە رێڕۆوە ئاوییەکەدا پەکخستووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانیان چوونەتە نێو دوو کەشتیی دیکە تاوەکو لە جێبەجێکردنی بڕیاری گەمارۆکە و رێنماییە ئەمنییەکان دڵنیا ببنەوە.

سەپاندنی گەمارۆی دەریایی سەرتاسەری بەسەر بەندەرەکان و هێڵەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەشێکە لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی (تووڕەیی داستانئاسا) لە جەنگی سەربازیی هەڵگیرساوی نێوان واشنتن و تاران.

وردەکاریی گەمارۆکان چین؟

گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر بەندەرەکانی ئێران دوو قۆناخی سەرەکی هەبوو. قۆناخی یەکەم لە 13ـی نیسانی 2026 دەستی پێکرد، کاتێک واشنتن بڕیاری دا هاتووچۆی دەریایی بۆ بەندەرەکانی ئێران سنووردار بکات. ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێک بوو بۆ داخستنی تەنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە و هێرشەکانی تاران لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکە لە کۆتایی شوباتی 2026.

لەم ماوەیەدا هێزەکانی ئەمریکا ئاراستەی زیاتر لە 140 کەشتییان گۆڕی و نۆ کەشتیشیان پەکخست.

ئەم گەمارۆیە تاوەکو 18ـی حوزەیرانی 2026 بەردەوام بوو و ئەوکات هەڵگیرا، دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران کە وەک ئاگربەستێکی کاتی کاری دەکرد و تارانیش بەڵێنی کردنەوەی تەنگەی هورمزی دا.

دوای هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستەکە و دەستپێکردنەوەی شەڕ، ئەمریکا جارێکی دیکە گەمارۆکەی سەپاندەوە. لە 13ـی تەممووزی 2026 سێنتکۆم رایگەیاند کە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، گەمارۆکە لە 14ـی تەممووزەوە دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە