Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانیی فلای دووبەی بەسەر ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گۆریۆن لە نێوەڕاستی ئیسرائیلدا دەفڕێت، 9ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: یۆسی ئالۆنی / فلاش 90)

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانیی فلای دووبەی بەسەر ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گۆریۆن لە نێوەڕاستی ئیسرائیلدا دەفڕێت، 9ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: یۆسی ئالۆنی / فلاش 90)

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

ترەمپ: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران بکرێت
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-09-2026

ترەمپ: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران بکرێت

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی ئیسرائیلی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە لە دووبەیەوە بەرەو تەلئەڤیڤ دەفڕی، دوای دروستبوونی شەڕ و پێکدادانی جەستەیی لە نێوان فڕۆکەوانەکانیدا، بە ناچاری ئاراستەکەی بەرەو سعودیە گۆڕدرا و لەو وڵاتە نیشتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی بەدواداچوونی گەشتە ئاسمانییەکان  (Flightradar24)، فڕۆکەی گەشتی  FZ1073ـی کۆمپانیای فلای دووبەی کە لە دووبەیەوە بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوتبوو، لە ئاسمانی ئوردنەوە ئاراستەکەی بەرەو سعودیە گۆڕی، ئەوەش دوای ئەوەی سەرەتا هێمای باری نائاسایی گشتی لێدابوو، پاشان چەند خولەکێک دواتر هێمایەکی دیکەی ناردبوو کە ئاماژەیە بۆ "دەستێوەردانی نایاسایی" کە هاوشێوەی هێمای رفاندنی فڕۆکەیە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکە بۆینگ 737ـەکە دووبارە هێمای باری لەناکاوی گشتی لێداوەتەوە پێش ئەوەی لە فڕۆکەخانەی شاری تەبووک لە باکووری رۆژئاوای سعودیە بنیشێتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، باوەڕ ناکرێت رووداوەکە رفاندنی فڕۆکە بووبێت. هاوکات کۆمپانیای فلای دووبەی دەستبەجێ هیچ لێدوانێکی لەسەر بابەتەکە نەداوە.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، فڕۆکەوانەکان دوای ئەوەی لە نێو کابینەی فڕۆکەکەدا کەوتوونەتە شەڕەپێلاق و پێکدادانی جەستەیی لەگەڵ یەکدیدا، ئەو هۆشدارییە نائاساییانەیان ناردووە؛ بەڵام هێشتا روون نییە ئایا یەکێک لە فڕۆکەوانەکان بە ئەنقەست ئەو هۆشدارییەی ناردووە یان نا.

پێشتر سێ بەرپرسی ئەمنیی ئیسرائیل بە رۆیتەرزیان راگەیاندبوو کە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی بارودۆخی ئەم فڕۆکەیە راوێژی کردووە. سوپای ئیسرائیلیش لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کرد، ئیال زامیر، سوپاسالاری ئیسرائیل، لەگەڵ فەرماندەی هێزی ئاسمانی و چەندین بەرپرسی دیکەی سەربازی لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخەکەیان هەڵسەنگاندووە.

کۆمپانیای فلای دووبەی رۆژانە گەشتی ئاسمانی لە نێوان دووبەی و تەلئەڤیڤ دەکات، کە رێڕەوێکی گەشتیاریی زۆر باوە لەنێو هاووڵاتییانی ئیسرائیلدا؛ ئەوەش لە کاتێکدایە کە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسیی لە نێوان سعودیە و ئیسرائیلدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

ترەمپ: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران بکرێت
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-09-2026

ترەمپ: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران بکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە