Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەک لە ڤیدیۆی ترەیلەری فیلمەکە

وێنەیەک لە ڤیدیۆی ترەیلەری فیلمەکە

کولتوور و ستایل

دوورگەی گەنجینە، چیرۆکی کتێبی ئینگلیزی پۆلی 12 دەکرێتە زنجیرەیەکی نوێ

چاوان فەرەیدوون

چاوان فەرەیدوون

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
چاوان فەرەیدوون
چاوان فەرەیدوون30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت
کولتوور و ستایل30-09-2026

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت

خولی دەیەمی (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرک) بەڕێوەدەچێت
کولتوور و ستایل29-09-2026

خولی دەیەمی (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرک) بەڕێوەدەچێت

فیلمی "ژنێکی نەناسراو" خەڵاتی شێری زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیسای بردەوە
کولتوور و ستایل13-09-2026

فیلمی "ژنێکی نەناسراو" خەڵاتی شێری زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیسای بردەوە


رووداو دیجیتاڵ 


چیرۆکی بەناوبانگی دوورگەی گەنجینە Treasure Island کە یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی بەشی ئەدەبیی کتێبی ئینگلیزیی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، دەکرێتە کورتەزنجیرەیەکی شەش ئەڵقەیی و بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ پەخش بکرێت.

چیرۆکەکە لە بنەڕەتدا رۆمانێکی کلاسیکیی نووسەری ناوداری سکۆتلەندی (رۆبێرت لویس ستیڤنسۆن)ـە و پێشتریش چەندین جار کراوەتە فیلم و ئەنیمەیشن. لەم بەرهەمە نوێیەدا، کەسایەتییە ناسراوەکانی وەک لۆنگ جۆن سیلڤەر، جیم هۆکینز، ئارۆن گراهام و بیلی بۆنز بە کەشێکی درامی و تاریکتر دەردەکەونەوە.

جیاوازیی زنجیرەکە لەگەڵ چیرۆکەکەی پۆلی 12 چییە؟

 

لە پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی 12دا، دایکی جم (بێس) تەنیا لە ئەڵقەی 1 و 2 دا هەیە، کاتێک لەگەڵ جم سندووقەکەی بیلی بۆنز دەکەنەوە و پارەی کرێی مەیخانەکەی لێ دەبات، دواتر لە بەندەرەکە جێدەمێنێت و لە گەشتە دەریاییەکەدا نامێنێت.

لەم وەشانە نوێیەدا، گۆڕانکارییەکی گەورە لە چیرۆکەکەدا کراوە، ئەکتەری بەناوبانگ هەیڵی ئاتوێڵ رۆڵی دایکی جم دەگێڕێت و دەبێتە یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکان و لەگەڵ کوڕەکەیدا دەچێتە سەر کەشتیی هیسپانیۆلا و یاوەریی دەکات بۆ دۆزینەوەی گەنجینەکە. 

زنجیرەکە لە شەش ئەڵقە پێکدێت و لە نێوان سێ دەرهێنەردا دابەش کراوە:

جێرمی لۆڤەرینگ دەرهێنانی بۆ ئەڵقەکانی 1 و 4 کردووە.
ویلیام مەکگرێگۆر دەرهێنانی بۆ ئەڵقەکانی 2 و 3 کردووە.
پۆڵ واکەر دەرهێنەری دوو ئەڵقەی کۆتایی (5 و 6) بووە.

جیاوازی و کەشی ئەم زنجیرەیە

رووداوەکانی زنجیرەکە بینەر دەبەنەوە بۆ ساڵی 1788. جم هۆکینزی گەنج و دایکە پێداگرەکەی بە رێکەوت نەخشەی گەنجینە ئەفسانەییەکەی (کاپتن فلینت)ـیان دەکەوێتە دەست و تووشی سەرکێشی و تووندوتیژی دەبن لەپێناو بەدەستهێنانی سەروەت و سامانێکی خەیاڵیدا.

زنجیرەکە جیاواز لە وەشانە کلاسیکی و کارتۆنییەکانی پێشوو، زیاتر تیشک دەخاتە سەر تووندوتیژیی راستەقینەی چەتەکان و مەترسییەکانی زەریای ئەتڵەسی. هەروەها تەنیا ململانێی چەتەکان نییە، بەڵکو سیخوڕێکی شاهانەی بەریتانی بە ناوی (ئارۆن گراهام) بە هەمان شێوە هەوڵی بەدەستهێنانی گەنجینەکە دەدات، جم و دایکیشی لە نێو ئەم ململانێیەدا بۆ مانەوە لە ژیاندا دەجەنگن.

بڕیارە زنجیرەکە لە 11ـی تشرینی یەکەمی 2026 لەسەر پلاتفۆرمی +MGM لە ئەمریکا و لە 12ـی تشرینی یەکەم لەسەر پلاتفۆرمی+Paramount  لە بەریتانیا و جیهان دەست بە پەخشکردنی بکرێت.


بابەتی پەیوەندیدار

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت
کولتوور و ستایل30-09-2026

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت

خولی دەیەمی (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرک) بەڕێوەدەچێت
کولتوور و ستایل29-09-2026

خولی دەیەمی (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرک) بەڕێوەدەچێت

فیلمی "ژنێکی نەناسراو" خەڵاتی شێری زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیسای بردەوە
کولتوور و ستایل13-09-2026

فیلمی "ژنێکی نەناسراو" خەڵاتی شێری زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیسای بردەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە