Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئێران

مهاجرانی: وەڵامی ئەمریکا لەبارەی پێشنیازەکەی ئێرانەوە درایەوە بە پزیشکیان

سینا سۆما

سینا سۆما

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ پشتڕاستی کردەوە کە تاران وەڵامی ئەمریکای لەسەر دەستپێشخەرییە پێشنیازکراوەکەی بۆ دەستپێکردنی دانوستاندن، کردنەوەی تەنگەی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆکان پێگەیشتووە.


رۆژی چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، فاتیمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی کابینەی حکومەت دا، راپۆرتی وەزیری دەرەوە سەبارەت بەگەشتەکەی بۆ نیویۆرک و کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدراو، لەوانەش پێشکەشکردنی پێشنیازی مەرجەکانی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز لەرێگەی نێوەندگیرەکانەوە لەئەمریکا خرایەڕوو."

بەگوتەی مهاجرانی، لەکۆبوونەوەکە دا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند کە پێشنیازەکەی ئەمریکای وەرگرتووە و پێشنیازی لایەنی ئەمریکی پێشکەش بەمەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کردووە.

گوتەبێژی حکومەتی ئێران هەروەها دەڵێت: "سەرەڕای هەوڵەکانی دوژمن بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران، ئامادەبوونی شاندی ئێرانی لەناوەندی سەرنج و دیدارەکان دا بووە و چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی، وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی دیکە ئەنجامدراون، و چالاکییە دیپلۆماسییەکان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە لەبواری سیاسەتی دەرەوە دا بەجیدی بەردەوامن."

پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە بڵاویکردبووەوە کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی سێشەممە لەدەوحە، وەڵامی ئەمریکای بۆ دەستپێشخەرییە حەوت رۆژەییەکە لەنێوەندگیری قەتەری وەرگرتووە.

ئێران هەفتەی رابردوو دەستپێشخەرییەکی پێشکەش کردبوو کە تێی دا هاتبوو لەئەگەری بەدیهاتنی مەرجەکانی تاران، دەکرێت تەنگەی هورمز لەماوەی حەوت رۆژ دا بکرێتەوە. بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازەکەی ئێرانی رەتکردەوە. لەگەڵ ئەوەش دا قەتەر بەهەندێک "بیرۆکە"وە لەنێوەندگیریکردنی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە