Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئێران

سوپای پاسدارانی ئێران: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەرکران

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ


سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ''دەرکردن''ـی سوپای ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرەتایەکە بۆ نەمانی لە سەرانسەری ناوچەکە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لەو ماوەیەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بوون، چوار هەزار ملیار دۆلار تێچوویان هەبووە و پێنج هەزار سەربازیشیان کوژراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 01-10-2026، سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەرەی موقاوەمە دەکات.

لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە: ''دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق، بەرهەمی خۆڕاگریی گەلی خاوەن شکۆی ئەو وڵاتە بوو، لەپێناو پاراستنی سەربەخۆیی. گەلی عێراق بە خۆڕاگرییە مێژووییەکەی سەلماندی کە ئیرادەی نیشتمانی، بەهێزترین چەکە لە رووبەڕووبوونەوەی پاوانخوازیی داگیرکەران.''

سوپای پاسداران ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمریکا ناچار بە کشانەوە بووە، ''ئەمریکا رۆیشت؛ نەوەک بە دانوستاندن، بەڵکو بە هەوڵی گەلێک کە خۆڕاگر بوو، بە خوێنی ئەو تێکۆشەرانەی گیانیان بەخت کرد و بە ئیرادەی بەرەی موقاوەمەیەک کە هیچ کات نەشکا. ئێستا عێراق، سەربەرز و ئازاد، لەسەر وێرانەکانی داگیرکاریی 20 ساڵە وەستاوە و بینەری هەڵهاتنی خۆری سەربەخۆییە''.

سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکات، کە سوپای ئەمریکا لە ماوەی مانەوەیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، نزیکەی پێنج هەزار سەربازیان کوژراون و چوار هەزار ملیار دۆلار تێچوویان هەبوو، ''ئەمریکا دەبێ ناوچەکە جێبهێڵێت و بەڕێوەبردنی ئاسایش بە گەلانی ناوچەکە بسپێرێت. ئەزموونی دوو دەیەی داگیرکاری دەریخست کە بوونی ئەمریکا نەوەک هەر ئاسایشی بەدینەهێنا، بەڵکو خۆی سەرچاوەی نائارامی، تیرۆر و ناسەقامگیری بوو''.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا سوپای پاسداران دەڵێت، بەردەوام دەبن لە ''پاڵپشتی''ـی گەلی عێراق، تاوەکو ''دەرکردن''ـی تەواوی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە؛ ''بێگومان دەرکردنیان لە عێراق، سەرەتای دەرکردنیانە لە سەرانسەری رۆژئاوای ئاسیا و جوگرافیای وڵاتانی ئیسلامی''.

رۆژی 30ی ئەیلوول، دوایین سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کشانەوە؛ ئەو هێزانەی کە لە ساڵی 2014ـەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش هاتبوونە عێراق، لە کاتێکدا گرووپەکە کۆنترۆڵی نزیکەی یەک لەسەر سێی خاکی وڵاتەکەی کردبوو.

هەر دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیال" پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان رزگاربوونە لە "زۆنگاوێک" کە بەهۆی بڕیاری هەڵەی سەرۆکەکانی پێشووەوە ئەمریکای تێوەگلاندبوو، راشیگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە سەربازەکانیان بگەڕێنەوە ماڵەوە.

ترەمپ وێستگە مێژووییەکانی جەنگەکەی بەبیر هێنایەوە و گوتی، پرۆسەکە لە ساڵی 2003 لە سەردەمی جۆرج دەبلیوو بوش سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا دەستیپێکرد، لە سەردەمی باراک ئۆباما و جۆ بایدندا بەردەوام بوو، بەڵام لە ساڵی 2026 لەژێر سەرکردایەتیی ئەودا کۆتایی هات.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە