Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانی ئێران

پەرلەمانی ئێران

ئێران

لیژنەی پلاندانانی پەرلەمانی ئێران: تەنیا هۆکاری کێشە ئابوورییەکان جەنگ نییە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، جیا لە جەنگ، هۆکاری دیکەش بۆ کێشە ئابوورییەکان هەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە ''بە خێرایی'' لە پشتبەستن بە داهاتی نەوتەوە، بەرەو هەناردەی نانەوتی بچن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 01-10-2026، فەرەیدون هیممەتی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا بۆ میدیای وڵاتەکەی باسی لە دۆخی ئابووریی ئێران کرد و رایگەیاند: ''بەشێک لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بەهۆی دۆخی جەنگەوەیە، بەڵام ناتوانرێت هەموو هەڵاوسان و کێشە ئابوورییەکان بخرێنە ئەستۆی شەڕ''.

ئەمریکا گەمارۆیەکی تووندی دەریایی خستووەتە سەر بەندەرەکانی باشووری ئێران. فەرەیدون هیممەتی ئاماژەی بەوە کرد، لە دۆخی جەنگدا بەشێک لە هەناردە، هاوردە، فرۆشتنی نەوت و گواستنەوەی سەرچاوە داراییەکان دەکەونە ژێر کاریگەرییەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی ئێران پێیوایە، بۆ دەربازبوون لە کێشەکان، پێویستە بە رەچاوکردنی ''پێداویستییەکانی سەردەمی جەنگ'' بڕیارە ئابوورتییەکان بدرێن.

بەپێی نوێترین راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی هەڵاوسانی خاڵ بۆ خاڵ لە مانگی خەرماناندا (23ی ئاب تاوەکو 22ی ئەیلوول) گەیشتووەتە 89.8%. وەک رێکارێک بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری هەڵاوسان لە ئێران، فەرەیدون هیممەتی داوای کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و ئەو دامەزراوانە دەکات کە بودجەی گشتی بەکاردەهێنن و دەڵێت: ''وەک چۆن خوانی خەڵک بچووک بووەتەوە، پێویستە خوانی دامەزراوەکانیش بچووک بکرێتەوە.''

هاوکات ئەو پەرلەمانتارەی ئێران پێشنیازیش دەکات، بۆ کەمکردنەوەی هەرچی زیاتری کاریگەرییەکانی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەی، پێویستە ''بەخێرایی لە پشتبەستن بە داهاتی نەوت''ـەوە بەرەو هەناردەی نانەوتی هەنگاو بنێین و پەرەپێدانی هەناردە لە سنوورە وشکانییەکان، بەڕێوەبردنی هاوردەکردن و بازاڕی دراو بخەینە خشتەی کاریی خۆمانەوە''.

28ـی شوبات بە هێرشێکی هاوبەش و فراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران جەنگی 40 رۆژە دەستیپێکرد کە لە یەکەم ساتەکاندا عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکان کوژران.

ئێرانیش بە پاساوی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، دەستی بە هیڕشی درۆنی و مووشەکیی فراوان کرد بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە. 

دواتر تەنگەی هورمزی داخست کە ریڕۆیەکی زۆر گرنگ بوو بۆ بازرگانیی نەوت و گاز و نزیکەی 20٪ی وزەی جیهان بەو تەنگەیەدا تێدەپەری.

هاوکات ئەمریکاش گەمارۆیەکی تووندی دەریایی خستە سەر بەندەرەکانی باشووری ئێران و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە