Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هوگۆ شۆرتەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران

هوگۆ شۆرتەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران

ئێران

ئێران باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران بانگهێشت کرد

سینا سۆما

سینا سۆما

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەسەر لێدوانی بەرپرسانی بەریتانیا سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی ئێران لە رووداوی بنکەی ئاسمانیی فێرفۆرد، باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران بانگهێشت کردووە و ناڕەزایەتیی تارانی پێگەیاندووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 01-10-2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەجید تەخت‌ رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هوگۆ شۆرتەر، باڵیۆزی بەریتانیا، "پەیوەندیی ئێران بە رووداوەکەی بنکەی ئاسمانیی فێرفۆردی رەتکردەوە، بە بێبنەما وەسفی کرد و ناڕەزایەتیی تووندی تارانی پێگەیاند.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لە دوای تۆمەتبارکردنی بێبنەمای سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دژی ئێران، هوگۆ شۆرتەر، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تاران لەلایەن مەجید تەخت‌ رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی بانگهێشتکرا و پەیامی ناڕەزایەتیی تووندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە بەردەوامیی رێچکەی تێکدەرانەی حکومەتی بەریتانیا بەرامبەر بە ئێران پێدرا. لەو کۆبوونەوەیەدا، بانگەشەی بێبنەما و بێبایەخی بەرپرسانی بەریتانی لە بەستنەوەی پلانی تێکدەرانە لە بنکەی سەربازیی فێرفۆرد بە ئێرانەوە رەتکرایەوە، جەخت لەسەر پێویستیی روونکردنەوەی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا لەمبارەیەوە و چاککردنی رەفتاری نەشیاوی بەرامبەر ئێران کرایەوە."

رۆژی چوارشەممە، 30ی ئەیلوولی 2026، ئەندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندبوو کە "ئاماژەی بەهێز" هەن لەسەر دەستێوەردانی ئێران لە رووداوی بنکەی هێزی ئاسمانیی شاهانەی فێرفۆرد.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەروەها جەختی کردبووەوە کە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامن و لەم بوارەدا بەریتانیا هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەکات.

لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رووبەڕووی کاردانەی تووندی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بووەوە. عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "منیش دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە لە روانگەی ئێرانەوە، ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە دەوترێت تیرۆریستی سەر بە حکومەتە بیانییەکانن، خۆی دەربڕی هەموو شتێکە. ئێوە لە شوێنێکی هەڵەدا بەدوای تاوانباردا دەگەرێن."

رۆژی یەکشەممە، 27ی ئەیلوولی 2026، پێنج گەنج کە تەمەنیان لە بیستەکاندا بووە، لە نزیک بنکەی فێرفۆردی هێزی ئاسمانیی شاهانە لە باشووری ئینگلتەرا دەستگیرکران، ئەوەش دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نێو سێ ڤان بینیبوونی و پۆلیسی ئاگادار کردبووەوە. بنکەی فێرفۆرد لەلایەن ئەمریکاوە بەکاردەهێندرێت و فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی وەک B-1 و B-52 لێوەی دەفڕن، لەنێویاندا لە جەنگی ئەم ساڵی دژی ئێران.

ئەو پێنج کەسەی دەستبەسەرکرابوون و دواتر بە کەفالەت ئازادکران، هەموویان هاووڵاتی بەریتانیان و دانیشتووی لەندەنن. پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە