Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دوورگەی قیشم

دوورگەی قیشم

ئێران

دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی قیشمی ئێران بیسترا

سیروان عەباس

سیروان عەباس

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2026، دەنگی چەندین تەقینەوە لە دوورگەی قیشم لە باشووری ئێران بیستراوە کە سەرچاوەکەیان لە دیوی دەریاوە بووە.

بەپێی ئاژانسی (مێهر)ی ئێرانی، هیچ مووشەکێک یان کردارێکی ئەمنی لە ناو وشکانیی دوورگەی قیشمدا رووی نەداوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەکان پەیوەندیی بەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەوە هەیە کە لە نێو ئاوی کەنداو و تەنگەی هورمزدا بەڕێوە دەچن.

میدیای ئێران دەڵێ، ئەگەری هەیە ئەم دەنگانە پەیوەندییان بە تەقەکردنی هێزە دەریاییەکانی ئێران لەو کەشتییانەوە هەبێت کە لە تەنگەی هورمز یاساکانی هاتووچۆیان بەزاندووە.

تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە تاران لەبارەی سەرچاوەی وردی دەنگەکان لێدوانی نەداوە. ئێستا ناوچەکە لە قۆناخــێکی هەستیاردایە و گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەر تەنگەی هورمز زیادیان کردووە، کە پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی زیاترە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکان.

رۆژی 2ی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، رۆژی 1ی تشرینی یەکەم، لە کاتی تێپەڕبوونیدا بە تەنگەی هورمز، هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی گوێزەرەوەی نەوت.

تەنگەی هورمز، کە پێش هێرشەکانی کۆتایی مانگی شوباتی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پێنجیەکی نەوت و گازی جیهان بەنێویدا تێپەڕ دەبوو، تاوەکو ئێستا لە چەقی ململانێ و قەیرانەکاندایە.

 تاران رێگری لە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان دەکات و هێرش دەکاتە سەر ئەو کەشتییانەی کە وەک خۆی دەڵێت "بەبێ مۆڵەت" دەیانەوێت بە تەنگەکەدا تێپەڕ بن. لە بەرامبەردا، واشنتن گەمارۆی دەریایی پێچەوانەی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران بە مەبەستی رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە.

سەرەڕای ئەوەی بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز وەک خۆی بەردەوامە، بەڵام لە رۆژی 1ـی ئەیلوولەوە، ئەمریکا هیچ هێرشێکی نوێی راستەوخۆی بۆ سەر ئامانجەکانی نێو خاکی ئێران ئەنجام نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە