Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە جۆری (C-130 Hercules)، لە کەمپی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خۆی بۆ فڕین ئامادە دەکات، لە 29ـی ئەیلوولی 2026.

فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە جۆری (C-130 Hercules)، لە کەمپی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خۆی بۆ فڕین ئامادە دەکات، لە 29ـی ئەیلوولی 2026.

ئێران

ئێران: کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق هەنگاوێکی پێویستە بۆ یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە

هانا محەممەد

هانا محەممەد

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە خەڵک و حکومەتی عێراق دەکات بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە و ئەو هەنگاوەش بە "زۆر گرنگ و پێویست" بۆ چەسپاندنی سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق ناودەبات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە راگەیێندراوێکدا گوتی، دوای زیاتر لە دوو دەیە لە "ئامادەبوونی کارەساتبارانەی سەربازی لە عێراق"، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەکانی دیکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی تەواو بۆ ئەو وڵاتە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەستپێکی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق لە 20ـی ئاداری 2003ـەوە بە پاساوی "چەکی کۆمەڵکوژ" بوو، بەڵام وەک تاران دەڵێت: "ئەنجامەکەیشی کوشتنی زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی بوو، لەنێویاندا دەیان هەزار ژن و منداڵی بێتاوان. هاوکات ئەو بوونە سەربازییە سەتان ملیار دۆلار زیانی مادی بە ژێرخانی ئەمنی، ئابووری و دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق گەیاندووە."

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بە "تاوانەکانی جەنگ" و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییان لە زیندانی ئەبوغرێب کردووە و دەڵێت، ئامادەبوونی ئەمریکا "بووەتە هۆی رەخساندنی زەوینە بۆ سەرهەڵدانی تیرۆریزمی تەکفیری و داعش لە عێراق و ناوچەکەدا."

تاران وێڕای دەستخۆشی لە "خۆڕاگریی گەلی عێراق لە بەرامبەر داگیرکاری، تیرۆریزم و تائیفەگەری"، دەڵێ، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا "جگە لە پەرەپێدانی تووندوتیژی، نائارامی و دووبەرەکی، هیچ بەرهەمێکی دیکەی نەبووە."

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لە پێویستیی "لێپرسینەوە لە حکومەتی ئەمریکا و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان" دەکاتەوە لە بەرامبەر ئەو کارانەی لە ماوەی بوونی لە عێراق کردوویانە.

30ی ئەیلوولی 2026، هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کشانەوە و ئەمەش دوای 12 ساڵ لە راهێنان بە هێزە ئەمنییەکان و بەشداریکردن لە شەڕی داعش.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە