Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی. وێنە: AFP

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی. وێنە: AFP

ئێران

سوپای پاسداران: ئەمریکییەکان رایانکردووە و زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە سنوورەکانمان دوورکەوتوونەتەوە

سینا سۆما

سینا سۆما

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

عەلی فەدەوی، سەرۆکی گرووپی راوێژکارانی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لەبارەی ئەگەری هێرشی زەوینیی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی هۆشداری دەدات و دەڵێ، لە ئەگەرێکی وەهادا "هەر شوێنێک پەیوەندی بە ئەمریکییەکانەوە هەبێت دەکرێتە ئامانج؛" ئاماژەی بەوەشکرد "هێڵی سووری خۆمان بۆ وڵاتانی ناوچەکە دیاریکردووە."


عەلی فەدەوی، سەرۆکی گرووپی راوێژکارانی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی، سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا، هێرشی زەوینیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و دۆخی تەنگەی هورمز قسەی کرد.

فەدەوی هۆشداریی دایە وڵاتانی ناوچەکە و گوتی: "ئێمە هێڵی سووری خۆمان بە وڵاتانی ناوچەکە راگەیاندووە. هەر شوێنێک کە ببێتە سەرچاوەی هێرش بۆسەر ئێران، دەکرێتە ئامانج. ئێمە هیچ کاتێک وڵاتانی ناوچەکە ناکەینە ئامانج، بەڵکو ئەو بنکە ئەمریکییانە دەکەینە ئامانج کە لەو وڵاتانەدان. بنکەی ئەمریکا لە هەر وڵاتێکدا هاوشێوەی خاکی ئەمریکایە و هیچ جیاوازییەکی بۆ ئێمە نییە."

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسدارانی ئێران گوتی: "وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس ژمارەیەکی زۆر بنکەیان خستووەتە بەردەستی ئەمریکییەکان. کاتێک سەرچاوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران لە خاکی ئەم وڵاتانەوە بێت، سرووشتییە کە ئەو بنکانە بکەینە ئامانج."

عەلی فەدەوی سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەمریکییەکان هێرشی زەوینی بکەن کاردانەوەی ئێران چی دەبێت؟ گوتی: "لەو کاتەدا ئێمە هەر شوێنێک کە پەیوەندی بە ئەمریکییەکانەوە هەبێت، بنکەکانی ئەمریکییەکان، هەر کەشتییەک کە پەیوەندی بە ئەمریکییەکانەوە هەبێت، دەکەینە ئامانج."   

سەبارەت بە دۆخی تەنگەی هورمزیش، سەرۆکی گرووپی راوێژکارانی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، تەنگەکە خاوەندارێتییەکەی بۆ ئێران و عومان دەگەڕێتەوە و ئەم دوو وڵاتە بڕیاری لەسەر دەدەن، نەوەک ئەمریکا یان هەر لایەنێکی دیکە.

عەلی فەدەوی دەڵێ: "ئێمە و عومان باڵادەستین بەسەر تەنگەی هورمزدا و سرووشتییە کە دەبێت ئێمە و عومان یاساکانی باڵادەست بەسەر تەنگە هورمزدا بنووسین. ئەو یاسایانەی کە نووسیومانن و لەسەری رێککەوتووین و هەر ئەوانیش جێبەجێ دەکەین و تا ئێستاش هەر بەو شێوەیە بووە."

عەلی فەدەوی ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمریکییەکان بە هەموو توانای خۆیانەوە نەیانتوانی باڵادەستی و ئەو شتەی کە خۆیان دەیانەوێ، لە تەنگەی هورمزدا بسەپێنن. توانای مادی ئەمریکا زۆرە و بودجەی سەربازیی ئەم وڵاتە یەکسانە بە بودجەی سەربازیی هەموو جیهان، بەڵام لێرەدا نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکەی خۆیان."

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی سوپای پاسداران، ئەمریکا ناوچەکەی جێهێشتووە و ئێستا هیچ هێزێکی لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی ئێراندا نییە. فەدەوی گوتی: "ئەمریکییەکان لە ساڵی 1853ـەوە لە کەنداوی (فارس) ئامادەییان هەبووە، بەڵام ئێستا بۆ یەکەمجارە هیچ کەشتییەکی ئەمریکی نەوەک هەر لە کەنداو، تەنگەی هورمز و دەریای عوماندا نییە، بەڵکو تەنانەت لە باکووری زەریای هیندیشدا نییە. ئەمریکییەکان رایانکردووە و زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە سنوورەکانمان دوور کەوتوونەتەوە".

سەرۆکی گرووپی راوێژکارانی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران سەبارەت بە بەرهەمهێنانی چەک لە نێوخۆی ئێرانیش رایگەیاند، قەبارەی بەرهەمهێنانی ئێمە لەم ماوەیەدا، لەگەڵ بڕی بەکارھێنانی تەقەمەنییەکانمان بەراورد ناکرێ. ئەمەش چ لەڕووی مووشەکە بالیستییەکان و چ لەڕووی موشەکەکانی کروزەوە. تەنانەت 24 کاژێریشمان بۆ زیادکردنی توانای سەربازی لەدەست نەداوە."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە