Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەباس عێراقچی،وەزیری دەرەوەی ئێران

عەباس عێراقچی،وەزیری دەرەوەی ئێران

ئێران

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران: لێپرسینەوە لە عێراقچی لۆژیکی نییە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە دۆخی جەنگدا بۆ پەرلەمان و لێپرسینەوەی کارێکی لۆژیکی نییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، عێراقچی بڕیاردەر نییە، بەڵکو ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 08-10-2026، عەلائەدین بروجێردی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لێپرسینەوەی پەرلەمان لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەسەر رەوتی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند: "لە دۆخی ئێستای ناوچەکەدا کە لەگەڵ دووژمن لە جەنگداین، ئەگەر باس لە لێپرسینەوە بکرێت، هیچ لۆژیکی نییە''.

بەگوتەی عەلائەدین بروجێردی، بەشێک لە پەرلەمانتاران کە داوای لێپرسینەوە لە عێراقچییان بەرز کردووەتەوە، ئاگاداری یاساکانی جەنگ نین؛ ''بەڕێز عێراقچی بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدات و ئێستا وەک سەربازێک لە گۆڕەپانی جەنگدایە''.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە رۆڵی وەزیری دەرەوەی ئێران کرد لە رەوتی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا و گوتی: "بەڕێز عێراقچی بڕیاردەر نییە. ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کە هەموو سەرکردەکانی وڵات تێیدا ئەندامن، بڕیارە سەرەکییەکان دەدات. وەزیری دەرەوەش کە لە هێڵی پێشەوە لەگەڵ دووژمن شەڕ دەکات و تەنیا جێبەجێکاری بڕیارەکانە''.

بروجێردی وەک بەرگرییەک لە عەباس عێراقچی دەڵێت: "ئێمە بێین هێرش بکەینە سەر کەسێک کە لە هێڵی پێشەوەی جەنگە، وەک ئەو جەنگاوەرەی کە لە تەنگەی هورمز گیانی خۆی دەبەخشێت، پێموایە ئەم کارە هیچ بنەمایەکی لۆژیکی نییە و شتی واش روونادات."

بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئێران پێیانوایە، عێراقچی بۆ دانوستاندن و گفتوگۆی راستەوخۆ لە نیویۆرک لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی مۆڵەتی نەبووە و "ئەم گفتوگۆیانە لە دەرەوەی چوارچێوەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی کراون."

هاوکات رۆژی 24ـی ئەیلوولی 2026، عەلی خزریان، ئەندامێکی دیکەی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران پشتڕاستی کردەوە، نوێنەرانی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ لێپرسینەوە و سەندنەوەی متمانە لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەن.

خزریان گوتی: ''نوێنەرانی پەرلەمان داواکاریی لێپرسینەوەیان لە بەڕێز عێراقچی تۆمار کردووە و بەدواداچوونی بۆ دەکەن. پێویستە دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی نیویۆرکی، وەڵامێکی گونجاو و شایستە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکێش بکات، تاوەکو لە پرۆسەی لێپرسینەوەکەدا روون ببێتەوە کە لەسەر چ بنەمایەک دژ بەوەی ئێمە بە لۆژیک و بەرژەوەندیی نیشتمانی دەزانین، ئەم کارە لەلایەن ئەو و دەزگای دیپلۆماسییەوە کراوە."

ئەوە لەکاتێکدایە عەباس عێراقچی خۆی دەڵێت، لە نیویۆرک دانوستاندنی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریکییەکان هەبووە، بەڵام بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا کۆبووەتەوە و مەرجەکانی تارانی بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز پێڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە