Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بنکەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران. وێنە: AFP

بنکەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران. وێنە: AFP

ئێران

ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم راناگرین و پیتێندراوەکەش رادەست ناکەین

سینا سۆما

سینا سۆما

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، ئێران واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنێت و یۆرانیۆمی پیتێندراوەکەشی رادەست ناکات.


رۆژی پێنجشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی لە تاران، باسی هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد و رایگەیاند: "پیتاندنی یۆرانیۆم بەشێکی دانەبڕاوە لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و بە هیچ شێوەیەک وازی لێ ناهێنین."

محەممەد ئیسلامی گوتی: "چۆن دەبێت خاڵی دەستپێکی پرۆسەکەت نەبێت و دواتر بانگەشەی ئەوە بکەیت کە پیشەسازیی ئەتۆمیت هەیە؟ پیشەسازیی ئەتۆمی داینەمۆ و بزوێنەری زانست و تەکنەلۆژیایە. خودی ئەمریکییەکان و سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا، لە بەڵگەنامەی گەشەپێدانی نیشتمانی، ئاسایشی نیشتمانی و بەرگریی وڵاتەکەیدا، تەکنەلۆژیای ئەتۆمییان لە پێشەنگی گەشەپێدانیاندا داناوە و هەموو وڵاتانیش بە خێرایی کار لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکانیان دەکەن."

ئیسلامی ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئێران لە مافی خۆی بۆ پێشکەوتن پاشەکشە ناکات و یۆرانیۆمیش رادەست ناکەین."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دەڵێت، سەرەڕای هەموو گەمارۆکان، هەڕەشەکان و تەنانەت ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانیان، پرۆژەکەیان نەوەستاوە و بەردەوامە لە پێشکەوتن.

محەممەد ئیسلامی دەڵێت، ئێمە لە ئەم ماوەیەدا ژمارەی دامەزراوە و بنکە کاراکانی ئەتۆمیمان لە چەندین ناوچەی ئێران زیاد کردووە، دەشڵێت، تەنانەت پلانێکی نوێشیان داناوە تا پێش کۆتاییهاتنی ئەم ساڵی هەتاوی (واتە تا بەهار) پرۆسەکە زیاتر فراوان بکەن.

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سوورە لەسەر ئەوەی کە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان ئاشتیانەیە و فراوانکردنی کارەکانیان، بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی، چارەسەری پزیشکی و ئاسایشی خۆراکە، هەرچەندە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا پێیان وایە، بەرنامەکە ئامانجی سەربازی لە پشتە و نیگەرانیی خۆیان لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەربڕیوە.

پێشتر بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاندووە، دەستپێکردنی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیان بەستراوەتەوە بە قبووڵکردنی مەرجەکانی تاران، لەوانەش کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی، لابردنی سزاکان لەسەر کەرتی نەوت و گازی وڵاتەکە و ئازادکردنی بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی.

قسەکانی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کاتێکدایە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان رایگەیاند، "نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت؛ بابەتەکە زۆر سادەیە، تەواو و بڕایەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە هەر رێککەوتنێک کە لەلایەن ئەمریکاوە قبووڵ بکرێت، دەبێت دەستەبەری ئەوە بکات کە ئێران هەرگیز نەتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە