Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مێهرداد ئەخلاقی، وەزیری بەرگریی ئێران

مێهرداد ئەخلاقی، وەزیری بەرگریی ئێران

ئێران

پەرلەمانی ئێران متمانەی بە وەزیری نوێی بەرگریی بەخشی

هانا محەممەد

هانا محەممەد

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

مێهرداد ئەخلاقی، وەک وەزیری نوێی بەرگری لە کابینەکەی مەسعود پزیشکیان، لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدرا، ئەوەش دوای نزیکەی هەشت مانگ لە کوژرانی وەزیری بەرگریی پێشوو دێت.


لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2026ـی پەرلەمانی ئێراندا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، مێهرداد ئەخلاقی لە کۆی 277 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 237 دەنگی بەڵێ و 15 دەنگی نەخێری بەدەستهێنا، بەبێ ئەوەی هیچ دەنگێکی بێلایەن هەبێت، بەوەش بە فەرمی بووە وەزیری بەرگریی وڵاتەکە.

هۆشداری بە ئەمریکا و ئیسرائیل

ئەخلاقی لە گوتارێکیدا پێش دەنگدانی پەرلەمانتاران، سەبارەت بە هەر هێرشێکی نوێ، هۆشداریی دایە ئەمریکا و ئیسرائیل و رایگەیاند: "ئەگەر دووژمنی ئەمریکی جارێکی دیکە تووشی هەڵە لێکدانەوە بێت، وەڵامەکە بەرفراوان و چاوەڕواننەکراو دەبێت." هەروەها بەرپرسیارێتیی هەر لێکەوتەیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خستە ئەستۆی واشنتن و هاوپەیمانەکانی.

مێهرداد ئەخلاقی کێیە؟

مێهرداد ئەخلاقی یەکێک بووە لە بەڕێوەبەرە باڵاکانی وەزارەتی بەرگری و پێشتریش بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی پیشەسازییە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بووە.

ناوی ئەخلاقی لە ساڵی 2006ـەوە لە چوارچێوەی بڕیارنامەی 1737ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا خرایە لیستی سزاکانەوە، ئەوەش بەهۆی رۆڵی لە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکیی ئێران لە سەردەمی بەڕێوەبردنی "گرووپی پیشەسازیی شەهید باقری". هەر لەو کاتەوە ئەخلاقی لە لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاشدایە.

دەستنیشانکردنی ئەخلاقی دوای ئەوە دێت کە عەزیز نەسیرزادە، وەزیری پێشووی بەرگریی ئێران لە رۆژی یەکەمی زنجیرە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتی 2026 بۆ سەر تاران کوژرا و دوای ئەو رووداوەش مەجید ئیبنولڕەزا بە وەکالەت سەرپەرشتیی وەزارەتەکەی دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە