Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

میسر بڕیاریدا لە جەنگدا پاڵپشتیی سعودیە بکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میسر بڕیاریدا لە جەنگدا پاڵپشتیی سعودیە بکات

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی سعودیە بۆ سەر پارێزگەی سەعدە لە باکووری وڵاتەکە، لانیکەم نۆ کەس کوژراون و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون.


میدیای حووسییەکان بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 18-10-2026 هێرشێکی ئاسمانی ماڵێکی لە پارێزگەی سەعدە کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە "نۆ کەس شەهید بوون و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵن." ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ئامارە کۆتایی نییە و ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە.

هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە کە دژی حووسییەکان دەجەنگێت، لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوخۆیی یەمەن بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتیی ئەو وڵاتە، سەدان هێرشی ئاسمانیی کردووە.

ململانێی یەمەن لە تەممووزی ئەم ساڵەوە دووبارە سەریهەڵدایەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی مانگی رابردوو حووسییەکان دەستیان بەسەر تەواوی کەناراوەکانی دەریای سووردا گرت، گرژییەکان زیاتر تەشەنەیان سەند.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، حووسییەکان بەردەوام ناوخۆی سعودیەیان کردووەتە ئامانج، لەوانەش کەشتییەکان لە دەریای سوور، دامەزراوە نەوتییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ریازی پایتەخت، کە لە هەفتەی رابردوودا تەنیا لە یەک هێرشدا بۆ سەر فڕۆکەخانەکە 13 کەس کوژران.

بەگوێرەی ئاماری حووسییەکان، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تاوەکو ئێستا دەیان هاووڵاتی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

میسر بڕیاریدا لە جەنگدا پاڵپشتیی سعودیە بکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میسر بڕیاریدا لە جەنگدا پاڵپشتیی سعودیە بکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە