رووداو دیجیتاڵ
لە تارانی پایتەختی ئێران بەشێک لە ژنانی سەر بە سوپای پاسداران نمایشێکی سەربازییان ئەنجامدا. نمایشەکە لەژێر ناونیشانی "گیانفیداییانی نیشتمان" بەڕێوەچوو.
نمایشەکە لە مەیدانی ئازادیی تاران ئەمڕۆ 10-11-2026 بەڕێوەچوو. هەر ئەمڕۆ بەرپرسانی سەربازیی ئێران داوایان لە ئەمریکا کرد، داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات بۆئەوەی تەنگەی هورمز بکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەشێکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی هەشت مانگەی نێوانیان ئەرێنین.
