کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ڤیدیۆی تەوقەنەکردنی نەتەنیاهوو و هاوشانە چیکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118 هەزار ٪ بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118 هەزار ٪ بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ئەمریکا شەش کۆمپانیا و کەسایەتیی لوبنانی بە تۆمەتی کارکردن بۆ ئێران و حیزبوڵڵا سزا دەدات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ئەمریکا شەش کۆمپانیا و کەسایەتیی لوبنانی بە تۆمەتی کارکردن بۆ ئێران و حیزبوڵڵا سزا دەدات


رووداو دیجیتاڵ

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و وەها پێشانی دەدات کە ئاندرێ بابیش، سەرۆکوەزیرانی چیک رەتی دەکاتەوە تەوقە لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بکات، وەک خۆی دانەنراوە و بەشێک لە ڤیدیۆکە بڕدراوە.


رووداوەکە لە کۆتایی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هەردوو سەرۆکوەزیران لە 16ـی ئەم مانگە لە قودس- ئورشەلیم روویدا. دوای ئەوەی نەتەنیاهوو قسەکانی لەبارەی گەشتیاری و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تەواو کرد، لە شوێنەکەی رۆیشت و دەستی بۆ تەوقەکردن درێژ کرد، بەڵام لەو ساتەدا بابیش قسەکانی تەواو نەکردبوو، بۆیە بەردەوام بوو لە قسەکردن بۆ رۆژنامەڤانان. نەتەنیاهووش دەستی کشاندەوە و بۆ چەند چرکەیەک چاوەڕێی کرد تاوەکو بابیش قسەکانی تەواو کرد، دواتر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەستی درێژ کردەوە و هەردوو سەرکردە تەوقەیان کرد.

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا ئەو بەشەیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا تەوقەکە ناکرێ.

جگە لەوە، وەرگێڕانی خراپیش بۆ بەشێک لە قسەکان کراوە. بەگوێرەی میدیای چیک، ژێرنووسێکی نادروست خراوەتە سەر ڤیدیۆکە کە گوایە بابیش ئیسرائیل بە "تیرۆر" تۆمەتبار دەکات، لە کاتێکدا لە ڤیدیۆ رەسەنەکەدا سەرۆکوەزیرانی چیک بە زمانی ئینگلیزی باسی دۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت: "چیک وڵاتێکی زۆر ئارامە و باشترین وڵاتە بۆ وەبەرهێنان."

ئاندرێ بابیش بە یەکێک لە پشتیوانە سەرسەختەکانی ئیسرائیل لە ئەورووپا ناسراوە. سەرۆکوەزیرانی چیک لە 16 بۆ 18ـی تشرینی دووەم بە سەردانێکی سێ رۆژە لە قودس- ئورشەلیم بوو بۆ قسەکردن لەبارەی هاریکارییە دووقۆڵییەکان و گفتوگۆکردن لەسەر کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلی.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی بەرگریی چیک، پراگ بە  125 ملیۆن دۆلار هەشت راداری پێشکەوتووی ئیسرائیلی و بە 627 ملیۆن دۆلاریش چوار پاتریی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی جۆری )سپایەردەر)ـی لە کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان کڕیوە بۆ جێگرتنەوەی چەکە کۆنەکانی سەردەمی سۆڤیەت. 

لە رووی دیپلۆماسیشەوە، کۆماری چیک یەکێک بووە لە یەکەمین وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کە لە ئاداری 2021ـدا بە ئامادەبوونی ئاندرێ بابیش، نووسینگەیەکی دیپلۆماسیی فەرمیی سەر بە باڵیۆزخانەکەی لە قودس- ئورشەلیم کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118 هەزار ٪ بەرزبووەتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

بەرپرسی هێزی دەریایی ئەمریکا: بیمەی تێپەڕینی کەشتییەکان بە بابولمەندەب و هورمزدا 118 هەزار ٪ بەرزبووەتەوە

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

سێنتکۆم: هیچ سەرباز و کارمەندێکمان بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بریندار نەبوون

ئەمریکا شەش کۆمپانیا و کەسایەتیی لوبنانی بە تۆمەتی کارکردن بۆ ئێران و حیزبوڵڵا سزا دەدات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-11-2026

ئەمریکا شەش کۆمپانیا و کەسایەتیی لوبنانی بە تۆمەتی کارکردن بۆ ئێران و حیزبوڵڵا سزا دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە