رووداو دیجیتاڵ
ئێران دووپاتی دەکاتەوە بەدوای ئاگربەستدا ناگەڕێ، ئیسرائیلیش دەڵێ تاکە بژاردە خۆبەدەستەوەدانی ئێرانە، لە دووەم هەفتەیدا جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا پێدەنێتە قۆناخێکی دیکەی هەڵکشان.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە تووندی دەنگۆی هەوڵ بۆ ئاگربەستی رەتکردەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک بەدوای وەستاندنی شەڕدا ناگەڕێت. دەشڵێت، "بە دڵنیاییەوە ئێمە بەدوای ئاگربەستدا ناگەڕێین؛ پێمانوایە دەبێت بە دەمی دەستدرێژیکاردا بکێشین تاوەکو وانەیەک وەربگرێت و جارێکی دی بیر لە پەلاماردانی ئێرانی ئازیز نەکاتەوە."
هەروەها قالیباف هێرشی تووندی کردە سەر ئیسرائیل و رایگەیاند، ئەو وڵاتە دەیەوێت لە رێگەی بازنەی "جەنگ - گفتوگۆ - ئاگربەست و دواتر جەنگەوە" دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت، بەڵام تاران سوورە لەسەر ئەوەی ئەو بازنەیە بشکێنێت.
لە بەرامبەردا ئیسرائیل وەڵامی قالیبافی دایەوە. ئەمیر ئۆهانا، سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل، گوتی: "تاکە شت بۆ ئێران پێشنیاز کرابێ، تەنیا خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجە."


.jpg&w=3840&q=75)
