رووداو دیجیتاڵ
لە سێیەمین رۆژی هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، کە هاوکات بوو لەگەڵ پشووی فەرمی، جمەی دەهات و بازاڕی کتێب فرۆشتن گەرم بوو.
بەهۆی پشووی فەرمییەوە، رۆژی هەینی 23-10-2026 هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکان روویان لە پێشانگەکە کرد. بە گوتەی ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، فرۆشی کتێب بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و خواستێکی زۆر لەسەر سەرچاوە جیاوازەکان هەبوو.
جگە لە کڕین و فرۆشتنی کتێب، ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران ئامادەبوون بۆ دیداری خوێنەران و واژۆکردنی بەرهەمە نوێیەکانیان.
