رووداو دیجیتاڵ
لە فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە لەگەڵ نمایشکردنی جۆرە جیاوازەکانی هەنار، چەندین کەپری تایبەت بە بەرهەمی خۆماڵی و خواردنە کوردەوارییەکان پێشوازی لە سەردانیکارانی فێستیڤاڵەکە دەکەن.
بەشێکی زۆری کەپرەکان لەلایەن خانمانەوە بەڕێوەدەبرێن، هەر ئەو خانمانە ئامادەکار و فرۆشیاری خواردنەکانیشن. لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە کەپرەکان جمەیان دەهات لەو کەسانەی بۆ تاقیکردنەوە و کڕینی خواردنەکان سەردانی ئەو کەپرانەیان کردبوو.
خاوەن کەپرەکانی فێستیڤاڵەکە چەندین جۆر بەرهەمی خۆماڵی و خواردنی کوردەوارییان نمایش کردووە، ئەوەش هەمەڕەنگی زیاتری بە فێستیڤاڵەکە بەخشیوە.
