رووداو دیجیتاڵ
دوای 10 رۆژ لە پێشوازیکردن لە خوێنەران و سەردانیکاران، وەشانخانەکانی بەشدار لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کتێبەکانیان هەڵدەگرنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2026 دوایین رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب بوو لە شاری هەولێر، پێشانگەکە 10 رۆژ لە پێشوازی خوێنەران و سەردانیکاراندا بوو، 400 وەشانخانە بەرهەمەکانیان لە پێشانگەکەدا نمایشکرد.
لە کۆتاییدا ، وەشانخانەکان کتێبە نمایشکراوەکانیان هەڵگرتەوە و کۆتایی بە هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر هات.
