رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 7ـی بەیانی بە کاتی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و 3ـی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، هاووڵاتییانی ئەمریکا بە مەبەستی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد.
لەدەستدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن کۆمارییەکانەوە، دەسەڵاتی ئەوە دەداتە دیموکراتەکان تەواوی کارنامەی یاسادانانی ترەمپ پەکبخەن و لێکۆڵینەوە لە ئیدارەکەی دەستپێبکەن.
ئەم هەڵبژاردنە لە کاتێکدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، تێچووی بژێوی، سزاکانی سەر هاوردەکردن و گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران، ئاستی رازیبوونی جەماوەر لە ترەمپ بۆ نزیکەی 30٪ دابەزیوە.
لە دەنگدانی ئەمڕۆدا، چارەنووسی ئەم پۆستانە یەکلادەکرێتەوە:
ئەنجوومەنی نوێنەران: سەرجەم 435 کورسییەکە.
ئەنجوومەنی پیران: 35 کورسی لە کۆی 100 کورسی.
حاکمەکان: پۆستی حاکمی 36 ویلایەت.
کەمپەینی ئەم هەڵبژاردنە زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری لە رێکلامی سیاسی و میدیاییدا تێچووە، کە تێیدا ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی سەتان ملیۆن دۆلاری بۆ سەرخستنی کۆمارییەکان خەرج کرد. هاوکات پێش دەستپێکردنی دەنگدانی گشتی، زیاتر لە 57 ملیۆن هاووڵاتی بە شێوازی پێشوەختە دەنگیان داوە.
