Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بۆ رووداو: بەرنامەی یەكێتی و پارتی بۆ حكومەت یەكە و هەڕەشە لە پارتی ناکەین

سالار رەزا

سالار رەزا

29-11-2020
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سالار رەزا
سالار رەزا29-11-2020

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە


رووداو دیجیتاڵ

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان باس لە بەرەپێشچوونی پەیوەندییەکانیان دەکات لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان. ئەو دەڵێت "بەرنامەی یەكێتی و پارتی بۆ حكومەت یەك بەرنامەیە" و دژی دوو ئیدارەیین. لەبارەی بەڕێوەبردنی پارێزگای كەركووك، بە "حوکمی عەسكەری" پێناسەی دەکات.
 
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەی رۆژی شەممە 28/11/2020 لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ دەزگا میدیاییەكانی كوردستان باسی دۆخی یەکێتی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی و بابەتی دارایی و چەند پرسێکی دیکەی کرد. ئەو بەتایبەت وەڵامی چەند پرسیارێكی تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە، کە یەکێکیان لەبارەی دووئیدارەیی و لێکدوورکەوتنەوەی یەکێتی و پارتی بوو، لەو بارەیەوە بە رووداوی گوت: "ئەو هەموو خوێنەمان نەدا بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بكەینە دوو پارچە، هیچ كات لەگەڵ دووئیدارەیی نین و لە بەرنامەی یەكێتیدا نییە، بەڵام دەبێ كێشەكانمان چارەسەر بكەین".
 
بافڵ تاڵەبانی جەختدەکاتەوە لەوەی "بەرنامەی یەكێتی و پارتی بۆ حكومەت یەك بەرنامەیە و مەكتەبی سیاسی دەنگی لەسەر داوە، تیمی یەكێتیش لەناو حكومەت سەرپشكن بۆ بڕیاردان و پێویست ناكات بگەڕێنەوە بۆ حیزب". بەڵام لە دوایین كۆبوونەوەی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، كە رۆژی 21ی تشرینی یەكەمی 2020 بەڕێوەچوو، بڕیاردرا ئاگاداری بدرێتە د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان.
 
وەک بافڵ تاڵەبانی بۆ رووداوی روونکردەوە، لە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی یەکێتی و پارتیدا دۆسیەی نەوت یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی گفتوگۆ، چونکە دەڵێت: "بەگشتی ئاگاداری دۆسیەی نەوتین، بەڵام چەند گرێبەستێك هەن ئاگاداریان نین، لەگەڵ پارتی لەبارەی ئەوانە گفتوگۆ دەکەین".
 
هەرچەندە لەدوای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتییەوە، پارتی و یەكێتی نەیانتوانیوە هیچ كۆبوونەوەیەكی فراوان بکەن، بەڵام بافڵ تاڵەبانی دەڵێ: "ئێمە لیژنەیەكمان پێكهێناوەو بەردەوام لە گفتوگۆدان و كارەكانیان بەرەوپێش چووە، دوای ئەوەی كارەكانیان تەواوبوو كۆبوونەوەی فراوانی یەكێتی و پارتی دەكرێت".
 
چۆنێتی بەڕێوەبردنی کەرکووک و رێککەوتنەکان و هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق، بابەتێکی دیکەی نێوان رۆژنامەڤانان و هاوسەرۆکی یەکێتی بوو. بافڵ تاڵەبانی لەبارەی شێوەی ئێستای بەڕێوەبردنی كەركووك گوتی: "حوكمێكی عەسكەرییە". دەشڵێت: "پێشتر هەوڵمان دا پارێزگارێكی كورد بۆ كەركووك دابنێین، بەڵام هەندێك لایەن ناڕازی بوون، دوای هەڵبژاردنی عێراق هەوڵدەدەین پارێزگارێكی كورد لە كەركووك دابنێین".
 
هاوردەکردنی کاڵای قاچاخ و نایاسایی بۆ هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کە لەو پرسەدا یەکسەر باسی دەروازەی سنووریی باشماخ دەکرێت، هەروەها نەگەڕانەوەی بەشێكی زۆری داهاتی دەروازە سنوورییەكان بۆ حكومەت زۆر رەخنەی لێدەگیرێت، لەو بارەیەوە بافڵ تاڵەبانی گوتی: "لێپێچینەوەی زۆر تووندمان دەستپێكردووە بۆ دووگ و هەموو شتێكی قاچاخ، لیژنەیەكی باڵامان دروستكردووە بۆ پێداچوونەوە بە سەرجەم ئەو كارانەی پەیوەندییان بە یەكێتییەوە هەیە". هاوسەرۆكی یەكێتی سەبارەت بەو گرووپ و كەسانەی كە سەرانە وەردەگرن و بوونەتە مەترسی بۆ سەر هاونیشتمانیانیش دەڵێت: "لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان كۆبووینەتەوە بۆ دەستگیركردنی ئەو گرووپە مافیاییانەی دروستبوون و هەڵدەكوتنە سەر هاونیشتمانیان، دەستمان كردووە بە دەستگیرکردنیان" .
 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە