Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵای ئەمریکا و لۆگۆی تۆڕی میدیایی رووداو

ئاڵای ئەمریکا و لۆگۆی تۆڕی میدیایی رووداو

جیهان

راگەیێندراوێک لە گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی داخستنی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان

رێباز عەلی

رێباز عەلی

08-02-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێباز عەلی
رێباز عەلی08-02-2022

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی داخستنی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەداتەوە. 
 
گوتەبێژێک بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە 8-2-2022 بە رووداوی راگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکان داکۆکی لە ئازادی رادەربڕین و سەلامەتیی رۆژنامەڤان و میدیاکاران لە سەرانسەری جیهان دەکات". 
 
لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا کە لە رێگەی ئیمەیڵەوە دراوەتەوە، هاتووە: "میدیای ئازاد و سەربەخۆ بۆ حکومەتە تەندروستەکان پێویستە، چونکە ئەو جۆرە میدیایە یارمەتیی هاووڵاتییان دەدات بۆئەوەی بڕیاری پشتبەستوو بە زانیاری بدەن و لە هەمان کاتیشدا کاربەدەستەکان رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە".
 
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رۆژی شەممە 05-02-2022 راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "ماوەیەکی زۆرە تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بوولتەنەکانیەوە کار بۆ وروژاندنی ناکۆکییەکان دەکات، لەگەڵ شێواندنی دیمەنی دەزگاکان کە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کار دەکەن، ئەوەش زیان بە شیرازەی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا دەگەیێنێت".
 
لە بەرامبەردا تۆڕی میدیایی رووداو لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بڕیارەکە تەواو سیاسییە. "تۆڕی میدیایی رووداو بەشێوەیەكی زۆر پرۆفیشناڵانە و بەپێی یاساكان لە هەموو شوێنەكان كار دەكات، ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموكراتی پشت بەهیچ بنەمایەكی یاسایی نابەستێت و، لە بیركردنەوەی تەسكی سیاسی و حیزبییەوە سەرچاوەی گرتووە".
 
داخستنی نووسینگەی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە راگەیێندراوێکدا کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردبوو رایگەیاند، کەناڵی رووداو بەپاساوی پێشێلکردنی رێنوێنییەکان بە زەبری هێز داخراوە، "پێویستە بەرپرسانی ئیدارەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رێز لە فرەیی میدیا بگرن".
 
هەروەها رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادیی بیروڕا رایگەیاند، "داخستنی تۆڕی میدیایی رووداو ناتەبایە لەگەڵ پرەنیسپی  ئازادیی رۆژنامەگەری لەو پارچەیەی كوردستان، كە خەڵكەكەی زیاترە لە سەدەیەك قوربانی نەبوونی ئازادی و دیموكراسییە؛ لە كاتێكدا بوونی فرەیی میدیایی لەهەر وڵاتێكدا كۆڵەكەیەكی سەرەكی هەر سیستمێكی دیموكراسییە".
 
لەلایەکی دیکەوە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بڕیاری داخستنی نووسینگەی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، بەو بڕیارە دەرکەوتووە کە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر "تەحەموولی هیچ کارێکی رۆژنامەگەری ناکات بە دڵی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نەبێت و نایەوێت زانیارییەکانی ئەو ناوچەیە بگاتە جیهان."
 
لەبارەی ئەو بڕیارەوە تۆڕی میدیایی رووداو داوای لە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، پارتە سیاسییەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە رۆژئاوای كوردستان و هەموو پارچەكانی كوردستان و دەرەوە، نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەمریكا و وڵاتانی دیكە لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا، هەموو رێكخراوە بەرگریكارەكان لە ئازادی و كاری رۆژنامەڤانی کرد هەڵوێست وەربگرن و گوشار بكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە. 
 
تاوەکو ئێستا شەش جار بە بۆمبی مۆلۆتۆف و بەرد و دار هێرشكراوەتە سەر نووسینگەی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان، كە رێكخراوی جوانێن شۆڕشگێڕ لە رۆژی 6ی كانوونی دووەمی 2022 لە تەلەڤزیۆنی رووداو دانیان بە بەرپرسیارێتیی خۆیان دانا لەسەر ئەو هێرشانە. 
 
دوای ئەو رووداوانە، لە کاتی ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی ناوچەکە، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، ئاگادارکردنەوەکە "هیچ سوودی نەبووە و هەندێكیشیان گوتوویانە 'ئەوە بەدەرە لە دەسەڵاتی ئێمە' ". 
 
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژە بەوە دراوە، "تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بوولتەنەکانیەوە کار بۆ وروژاندنی ناکۆکییەکان دەکات".
 
تۆڕی میدیایی رووداو ئاماژە بەوە دەدات، "ئێمە كێشە خزمەتگوزارییەكانی خەڵكمان گواستووەتەوە و خستوومانەتە بەردەمی بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان و بۆچوونی ئەوانیش وەرگیراوە، هەروەها كێشە سیاسییەكانمان لە روانگەی هەموو لایەنە سیاسییەكان گواستووەتەوە و دیبەیتمان لەنێواندا سازكردوون، بەرفراوانترین و سەركەوتووترین رووماڵی هێرشەكانمان كردووە بۆ سەر كۆبانێ، عەفرین و سەرێكانی. هەروەها داواكاری كەسوكاری ئەو منداڵە رفێندراوانەمان گواستووەتەوە كە جوانێن شۆڕشگێڕ دەیانڕفاندن، بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەكانیان. وادیارە ئەمانە پێشێلكارین لە روانگەی بەڕێوەبەرایەتی سەر بە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD".

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە