Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تاقیکردنەوەی قوتابییانی پۆلی 12. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

تاقیکردنەوەی قوتابییانی پۆلی 12. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

تاقیکردنەوەی پۆلی 12 بەڕێوەدەچێ؛ مۆبایل لە زیاتر لە 136 هەزار کەس قەدەخەدەکرێ

هیوا جەمال

هیوا جەمال

13-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا جەمال
هیوا جەمال13-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

سبەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابی، چاودێرانی هۆڵەکان و هەموو ئەوانەی راستەوخۆ پەیوەستن بە تاقیکردنەوەکانەوە قەدەخە دەکرێت، ئەمەش 136 هەزار و 545 کەس دەگرێتەوە.

ئەم ساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان هەیە، لەلایەن 19 هەزار و 403 کەسەوە کارەکانیان سەرپەرشتی دەکرێ و بەڕێوە دەبرێ.

وەزارەتی پەروەردە فەرمانێکی وەزاری دەرکردووە کە لە 7 خاڵ پێکهاتووە بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، هەر لە قەدەخەکردنی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە سزای گزی (قۆپیە)  و  چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسیار و وەڵامەکان.

بەپێی فەرمانە وەزارییەکە، بردنەژوورەوەی هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی، کاتژمێری زیرەک و مۆبایل بۆ قوتابییان قەدەخەیە. هەروەها سەرپەرشتیار و چاودێرانی هۆڵەکان مافیان نییە مۆبایل ببەنە ژوورەوە، جگە لە یەک مۆبایلی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبەری هۆڵەکە. هەر سەرپێچییەک لەم بڕگەیە بە "هاوکاریکردنی گزی" هەژمار دەکرێ و کەسی سەرپێچیکار رووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبێتەوە.

وەزارەتی پەروەردە هۆشداری داوە لە بڵاوکردنەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە و رایگەیاندووە: "میکانیزمی تایبەتمان هەیە بۆ ناسینەوەی هەر پرسیارێک." 

لە بارەی ئاشکراکردنی قۆپییە یان گزیکردن، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێ، میکانیزمێکیان داناوە لەماوەی کەمتر لە دوو خولەک هەر کزیکردنک ئاشکرا دەکات.

یەکێکی دیکە لە رێنماییەکان ئەوەیە کە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوە، پێویستە قوتابی پەڕەی پرسیارەکان لەگەڵ پەڕەی وەڵامدانەوە (سۆما) بگەڕێنێتەوە بۆ چاودێرانی هۆڵەکە. بەپێچەوانەوە، "نمرەی بۆ هەژمار ناکرێ."

ژمارەی قوتابیان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەیە:

-  هەولێر: 38,063 قوتابی
-  سلێمانی: 26,563 قوتابی
- دهۆک: 27,266 قوتابی
- هەڵەبجە: 1,590 قوتابی
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 6,918 قوتابی
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 6,398 قوتابی
- ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 5,356 قوتابی
- ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین: 4,988 قوتابی

بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە، 1,376 سەرپەرشتیار، 12,818 چاودێر، 2,003 بەڕێوەبەری هۆڵ، 2,003 یاریدەدەری بەڕێوەبەری هۆڵ و 2,003 خزمەتگوزار ئەرکیان پێسپێردراوە.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە