Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

154 قوتابی لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفات لە هەولێر ئاهەنگی دەرچوونیان بوو

ڤەژین موراد

ڤەژین موراد

19-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤەژین موراد
ڤەژین موراد19-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

 

قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفات لە هەولێر، 18ـی حوزەیرانی 2026، ئاهەنگی چواردەیەمین خولی دەرچوونی بۆ 154 قوتابیی پۆلی 12 رێکخست، کە بە نمرەیەکی بەرز خوێندنیان تەواو کرد. 

رێسام هاجەر، دەرچووی قوتابخانەکەیە بە (رووداو)ی گوت: "هەستێکی زۆر خۆشم هەیە، بە تایبەتی کە دایک و باوکم لێرە ئامادە بوون، توانیم سەریان بەرز بکەمەوە."

قوتابخانەکە لە 20 ساڵی رابردوودا لە هەولێر 1,200 قوتابی بە سیستمی خوێندنی سابیس (SABIS) پێگەیاندووە.

 

ئەلەند دێدەوان، کە دەرچووی هەمان قوتابخانەیە گوتی: "هەوڵدەدەم بچمە دەرەوەی وڵات بخوێنم،  بڕوانامەی باڵا بەدەست بێنم، بەڵام قەت نیشتمانەکەم لەبیر ناکەم و دەگەڕێمەوە خزمەت بە خەڵکی خۆم دەکەم."

سیا سەرکەوت، یەکێکی دیکەیە لە قوتابییە دەرچووەکان و دەڵێت: "شانازی بە قوتابخانەکەم، مامۆستایان و دایک و باوکم دەکەم کە توانیان بەم شێوە پاڵپشتیم بکەن."

دەرچووەکان هەر یەکەیان خەونێکی هەیە بۆ ئایندە. باوان سەردار، کە بە کۆنمرەی 98 لە قوتابخانەکە دەرچووە دەڵێت: "ئینشائەڵڵا دەچمە پزیشکی گشتی و لە منداڵییەوە حەزم لێبوو ببمە دکتۆری چاو."

هەیام وەلید، کە دایکی باوانە، دەڵێت: "هیچ هیلاک نەبوومە پێی، ئەوەی بەدەستیهێناوە بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بووە."

خوێندن لە قوتابخانەی شوەیفات بە سیستمی سابیسە، کە پڕۆگرامێکی خوێندنی گشتگیرە و جەخت لەسەر بابەتە سەرەکییەکانی وەک بیرکاری، ئینگلیزی، زانست و زمانە جیهانییەکان دەکاتەوە. ئامانجی ئامادەکردنی قوتابییانە بۆ زانکۆ و کۆلێژە ناسراوەکانی جیهان.

کاشان بەدران، بەڕێوەبەری مارکێتینگی قوتابخانەکە بە (رووداو)ی گوت: "ئەو سەرکەوتنە هاوکاتە لەگەڵ 140 ساڵەی  سیستمی سابیس،  خزمەتی 20 ساڵەی لە هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردەدا." 

قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفات لە هەولێر ساڵی 2006 دامەزراوە، نزیکەی دوو هەزار و 400 قوتابی تێیدا دەخوێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە