Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

19 وڵاتی ئەوروپا داوای دروستکردنی 'ناوەندی دیپۆرتکردنەوە' لە دەرەوەی کیشوەرەکە دەکەن؛ ماکرۆن دژایەتی دەکات

مەی دۆست

مەی دۆست

19-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مەی دۆست
مەی دۆست19-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو - دیجیتاڵ

دوای دوو رۆژ لە گفتوگۆی چڕ، لوتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل کۆتایی
هات. پرسی کۆچبەران بووە جێگەی مشتومڕ و 19 وڵاتی ئەندام لە یەکێتییەکە،
لە رێی نامەیەکی بەپەلەوە داوایان کرد "ناوەندی گەڕاندنەوە و دیپۆرتکردنەوە" بۆ
ئەو کۆچبەرانەی مافی پەنابەرێتییان رەتدەکرێتەوە، لە دەرەوەی خاکی ئەوروپا دروست
بکرێن، بەڵام فەرەنسا بە توندی دژی ئەم پێشنیازە وەستایەوە.

سەرکردەکانی ئەوروپا بڕیاریاندا پرسی کۆچبەران بخەنە سەرووی کارنامەی کۆبوونەوەکانی
تشرینی یەکەمی 2026، ئەمەش دوای ئەوەی گوشارەکان بۆ توندکردنی سنوورەکان و
گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی زیادیان کردووە.

ماکرۆن: دروستکردنی ناوەند لە وڵاتی سێیەم بێ سوودە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری
فەرەنسا، بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی بۆ دروستکردنی ئەو ناوەندانە لە
وڵاتانی دەرەوەی یەکێتییەکە دەربڕی و رایگەیاند کە رێگە نادات بودجەی ئەوروپا بۆ
ئەو مەبەستە خەرج بکرێت.

ئیمانوێل ماکرۆن لەو بارەیەوە گوتی: "من بە هەموو شێوەیەک دژی ئەوە دەبم کە بودجەی ئەورووپا،
 بەتایبەتی بودجەی سیاسەتی نێودەوڵەتیی ئەورووپا، بۆ دروستکردنی ناوەندی گەڕاندنەوە بەکاربهێندرێت.
 بەڵێ بۆ سیاسەتێکی تووندی کۆچ، وەک ئەوەی لەسەر ئاستی ئەورووپا و نیشتمانی پەیڕەومان کردووە
 و بەرپرسیارێتییەکەشی لە ئەستۆ دەگرم. بەڵێ بۆ سیاسەتێک کە شەڕی کۆچی نایاسایی دەکات، 
سیاسەتێک کە کاراترمان دەکات و دەبێتە هۆی گەڕاندنەوە. سەبارەت بە فەرەنسا، 
نەخێر بۆ ناوەندەکانی گەڕاندنەوە یان هابی گەڕاندنەوە لە وڵاتانی سێیەم،
 چونکە پێم وانییە ئەمە کاریگەر بێت یان لەگەڵ بنەماکانی ئێمەدا بگونجێت.
 بە بڕوای من، ئەمە دەبێت بکەوێتە چوارچێوەی سیاسەتی هەر دەوڵەتێک، 
من ڕێز لەوە دەگرم، ئەمە جێبەجێ دەکرێت و ئەمە شتێک نییە کە ئەو بودجەیەی ئێمە پەسەندی دەکەین جێبەجێی بکات."


سوید: دەبێت ئەوانەی رەتدەکرێنەوە ئەوروپا جێبهێڵن لە بەرامبەردا، سوید یەکێکە لەو
وڵاتانەی واژۆی لەسەر نامەکە کردووە و پشتیوانی لە توندکردنی رێکارەکان دەکات.
ئۆڵف کریستێرستۆن، سەرۆکوەزیرانی سوید، پێی وایە دەبێت سیستەمێک هەبێت گەرەنتیی
دەرچوونی ئەو کەسانە بکات کە داواکارییەکانیان وەرناگیرێت.

ئولف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوێد رایگەیاند: "لە کاتێکدا کە ئێمە هەموو توانای خۆمان بەکاردەهێنین 
بۆ کەمکردنەوەی شەپۆلی کۆچ بۆ ئەورووپا، بەتایبەتی ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکان، و لەم دواییانەشدا هەوڵی زیاترمان داوە بۆ دڵنیابوونەوە 
لەوەی ئەو کەسانەی داواکاریی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە ئەورووپا جێدەهێڵن، کەچی وڵاتێک
 لە ناوچەکە ئێستا بە تەواوی پێچەوانەی ئەمە دەکات. ئەمەش مەترسی لەسەر وڵاتانی دیکە زیاد دەکات
 و هەندێک لایەنیش ئاماژەیان پێداوە. هاوکات، کۆبوونەوەیەک لەبارەی کۆچەوە بەڕێوەچوو و ئێمە بەردەوام بووین 
لە گفتوگۆکانمان لەسەر پرسی پەیوەندیدار بە رێککەوتن و ناوەندەکانی گەڕاندنەوە."



کۆچبەری؛ گرێکوێرەی یەکێتیی ئەوروپا ناکۆکییەکانی برۆکسل نیشانی دەدەن کە یەکێتیی
ئەوروپا هێشتا لە هەڵوێستێکی هاوبەش دەربارەی سیاسەتی کۆچبەری و شێوازی
گەڕاندنەوەی کۆچبەران دوورە. هەرچەندە زۆرینە لەسەر پێویستیی
گەڕاندنەوە هاوڕان، بەڵام شێوازی جێبەجێکردنەکەی بووەتە هۆی
دروستبوونی دووبەرەکی لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا.

پرسی کۆچبەران تەوەری سەرەکیی لوتکەی برۆکسل بوو. هەرچەندە رێککەوتنێکی
گشتی هەیە بۆ زیادکردنی رێژەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، بەڵام دەربارەی
چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە، بەتایبەتی دروستکردنی ناوەند لە دەرەوەی
سنوورەکانی ئەوروپا، هێشتا ناکۆکییەکان بە قووڵی بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە