Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە رووداوێکدا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر گەنجێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا

ڤەژین موراد

ڤەژین موراد

20-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤەژین موراد
ڤەژین موراد20-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان کچ و کوڕێکدا، پاسەوانێکی پڕۆژەکە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەی داوە، بەڵام لەلایەن گەنجەکەوە بریندار کراوە، دواتر گەنجەکە "خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".


سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەنجەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دوای ئەوەی پاسەوانێکی پڕۆژەکەی بە چەقۆ بریندار کردووە، خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".

دوو سەرچاوەی جیاواز لە پڕۆژەکە قسەیان بۆ رووداو کردووە و دەڵێن: "کوڕەکە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".

رووداوەکە نزیک کاژێر 05:00ـی بەیانی بووە. بەگوتەی کارمەندانی پڕۆژەکە بۆ رووداو، "کوڕەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بۆ سەردان چووەتە شوقەی کچەکە کە خەڵكی ئێرانە، دوای ئەوەی دەمەقاڵێیان بووە، کچەکە پاسەوانانی پڕۆژەکەی ئاگادار کردووەتەوە، پاسەوانێک چووە دۆخەکە هێور بکاتەوە، گەنجەکە پەلاماری داوە و برینداری کردووە".

بە گوتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، "دوای ئەوەی قۆڵ و سکی پاسەوانەکە بە چەقۆی گەنجەکە بریندار بووە، گەنجەکە لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەکە کە شوقەی کچەکەی تێدا بووە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

دوو لەوانەی لەسەر رووداوەکە قسەیان بۆ رووداو کردووە دەڵێن، "دوای رووداوەکە، گەنجەکە مادەی هۆشبەر و چەقۆی لێ جێماوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەردا گرتووە". بەڵام سەرچاوەکەی رووداو کە ئەفسەرێکی باڵای هێزە ئەمنییەکانە، هەبوون و دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەری رەتکردەوە.

کچەکە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. هەروەها پاسەوانە بریندارەکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

تەرمی ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کراوە.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە