Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان

کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: کەیسی دکتۆر عەبدولــلەتیف پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

ئارێز خالید

ئارێز خالید

20-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئارێز خالید
ئارێز خالید20-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بابەتی دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، چونکە ئەو بابەتە پرسێکی کەسییە.


نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە رووداوی گوت، ئەو بابەتە پەیوەندیی بە کاروباری مزگەوت، وتاردان و پێشنوێژییەوە نییە، بۆیە ئێمە دەستوەردان ناکەین و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، چاوەرێی ئەنجامی لێکۆلێنەوەی لیژنەکەی زانکۆی سلێمانین ئەو کاتە ئێمەش قسەی خۆمان دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سبەی لیژنەکەی زانکۆی سلێمانی دەستبەکار دەبێت کە پێکهاتوون لە ئەندامانی زانکۆی سلێمانی و داواکاری گشتی.

لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دکتۆر عەبدولـلەتیف دەکرێت، عەباس خدر، بەرێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە رووداوی گوت، دکتۆر عەبدولـلەتیف خۆبەخشە و لەسەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف دانەمەزراوە، بەڵکو لەسەر میلاکی وەزارتەی خوێندنی باڵایە، بۆیە دەستوەردانی تێدا ناکەن.

بەرێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، "هێشتا باسی لە وتار لادانی نەکراوە، ئەگەر باسیش بکرێت لە دەسەڵاتی وەزارەتی ئەوقافە."

رۆژی شەممە، 20ی حوزەیرانی 2026، دوو نامە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە یەکیان بەناوی ژمارەیەک مامۆستای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی و ژمارەیەک مامۆستای ئایینیی سنووری سلێمانی، نامەی دووەمیشیان بەناوی ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان.

لە نامەی مامۆستاکاندا هاتووە، "ئەمەی دکتۆر عەبدولـلەتیف کردوویەتی پەڵەیەکی رەشە لە مێژووی شارەکەدا (سلێمانی)" و دوو داواکارییان ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە کە دووری بخەنەوە لە وتاردان و مامۆستایی زانکۆ، هەروەها هەموو دامەزراوە و رکخراوەکانی دابخەن و براکەشی کە راگری کۆلێژی زانسە ئیسلامییەکانە ئەویش لابدرێ.

لەسەر ئەم نامەیە، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەڵێ، "بەهیچ جۆرێک پشتگیری لە راستی و دروستی ئەو نامەیە ناکەین، چونکە بەدوایداچووین سەرچاوەکەی دیارنییە."

نامەی دووەم تایبەتە بە خوێندکاران، ئەوانیش دەڵێن: ئەو دەنگانەی بڵاوبوونەتەوە سەلمێنەری بێزارکردنی کچە خوێندکارێکە و بەچاوی خۆمان ئەم جۆرە شتانەمان بینیوە کە جیاوازی دەکات لەنێوانیان.

سەرچاوەیەکیش لە زانکۆی سلێمانی بە رووداوی گوت، نازانین ئەم نامەیە کێ نووسیویەتی، چونکە ئێمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیومانە و نازانین راستە یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە