Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بە ژیری دەستکرد دروستکراوە و بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بە ژیری دەستکرد دروستکراوە و بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کوردستان

شارەزایەکی تەکنەلۆژیا: هیچ ئامێرێک نییە 100% دەنگی راستەقینە و دەستکرد لێک جیابکاتەوە

ئەحمەد عەبدوڵڵا

ئەحمەد عەبدوڵڵا

21-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد عەبدوڵڵا
ئەحمەد عەبدوڵڵا21-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

شارەزایەکی بواری تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدات لەوەی کە بەهۆی پێشکەوتنی ژیریی دەستکردەوە، جیاکردنەوەی دەنگی ساختە لە راستەقینە بووەتە کارێکی ئەستەم و دەڵێت: "تەنیا پێنج چرکە لە دەنگی کەسێک بەسە بۆ ئەوەی چەندین خولەک قسەی پێ دروست بکرێت."


ئەندازیار کێوان حەسەن، شارەزای تەکنەلۆژیا لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال، کە هیوا جەمال پێشکەشی دەکات، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ ئامێر یان بەرنامەیەک لە جیهاندا نییە بتوانێت 100% دڵنیایی بدات لەوەی دەنگێک ساختەیە یان راستەقینە، چونکە ژیریی دەستکرد بەردەوام لە گەشەدایە و لەو داتایانە فێر دەبێت کە لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن.

بە گوتەی ئەو شارەزایە، گەورەترین مەترسیی ئەم تەکنەلۆژیایە ئەوەیە، کە دەکرێت کەسێکی بێتاوان بە دەنگێکی ساختە بکرێتە تاوانبار، یان بە پێچەوانەوە، تاوانبارێک بانگەشەی ئەوە بکات کە دەنگە بڵاوکراوەکەی ساختەیە و بە ژیریی دەستکرد (دیپفەیک) دروستکراوە بۆ ئەوەی لە سزا رزگاری بێت.

سەبارەت بە رێگەی یەکلاییکردنەوەی ئەم جۆرە کێشانە، کێوان حەسەن ئاماژەی بەوە کرد کە تەنیا رێگە دەستگەیشتنە بە "فایلی سەرەکیی" تۆمارەکە، چونکە هەر فایلێک "شوێنپەنجەی دیجیتاڵی " (Metadata)ی تێدایە کە زانیاریی وردی وەک کات، شوێن و جۆری ئەو ئامێرەی تێدایە کە دەنگەکەی پێ تۆمار کراوە.

 

 

 

ئەو شارەزایەی تەکنەلۆژیا داوای کرد کە پەرلەمانی کوردستان یاساکان هەموار بکاتەوە و ناوی یاسای "خراپ بەکارهێنانی مۆبایل" بگۆڕدرێت بۆ "خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا"، چونکە مەودای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان زۆر فراوانتر بووە لە تەنیا ئامێری مۆبایل.

بۆ ئەو کەسانەی دەبنە قوربانیی بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئابڕووبەر یان ساختە، ئەو شارەزایە چەند رێنماییەکی خستە روو:

1.  قوربانی نابێت بە هیچ شێوەیەک ڤیدیۆ یان دەنگە ساختەکە بۆ کەس بنێرێت، چونکە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتر.
2.  بەکارهێنانی ماڵپەڕی جیهانیی (StopNCII.org) کە تایبەتە بە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی ساختە و نەخوازراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
3.  پێویستە قوربانی و کەسە نزیکەکانی، راستەوخۆ "ریپۆرت"ی ئەو پۆستانە بکەن کە بابەتەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی وەک مێتا (فەیسبووک و ئینستاگرام) بیسڕنەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە