Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

ئاژانسی هەواڵی عێراق: ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرس لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکران

هەڵۆ کاکەوەیس

هەڵۆ کاکەوەیس

28-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەڵۆ کاکەوەیس
هەڵۆ کاکەوەیس28-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تێوەگلان لە دۆسیەکانی گەندەڵی، ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا دەستگیرکراون. دەستگیرکردنی ئەو کەسانەش دوای دانپێدانانەکانی بریکاری وەزارەتی نەوت دێت.

سەرچاوەیەکی باڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووە، لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانانەی کە عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا درکاندوونی، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی دیکەی ناو دۆسیەکانی گەندەڵی.

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە تەنیا بەرپرسە حکومییەکانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیشیان تێدایە، کە پێشتر بەهۆی هەبوونی گومان و تۆمەت لەسەریان، پارێزبەندیی پەرلەمانییان لێسەندراوەتەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەت لەسەر ئەم دۆسیانە، سەرچاوە باڵاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێداگیرە لەسەر لێپرسینەوە و رایگەیاندووە: "سەرۆکوەزیران لە راوەدوونانی گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی دەست بۆ سامانی گشتی و پارەی دەوڵەت دەبەن، سڵ ناکاتەوە و بەردەوام دەبێت."

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 28-06-2026، هێزێکی هاوبەشی دژەتیرۆر، سوپای عێراق و دەستەی دەستپاکی و هێزە ئەمنیەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لەنێو ناوچەی سەوز، چەند ناوچەیەکی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەڕێوەبرد. ئۆپەراسیۆنەکە پەیوەست بووە بە دۆسیەی ''عەدنان جومەیلی''، بریکاری پێشووی وەزیری نەوتی عێراق.

میدیاکانی عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 بەرپرس دەستگیرکراون، کە لەنێویاندا پەرلەمانتار، وەزیرانی پێشوو، بەرپرسانی حکومی، راوێژکار، بەرپرسانی ئەمنی و پیاوانی کار هەن. 

سەرچاوەیەک لە دەستەی دەستپاکیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا ژمارەیەک کەسایەتی دەستگیرکراون کە لانیکەم 7 پەرلەمانتاریان لەنێودایە. 

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی دەستەی دەستپاکیی عێراق بۆ رووداو، محەممەد کەربوولی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی عەزمی سووننەکان بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕایی؛ عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی؛ محەممەد فەرحان شاهۆ جبووری، پەرلەمانتاری پارتی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی؛ حەسەنەین خەفاجی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ کە لە لیستی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان هەڵبژێردرابوو؛ موزر کەرەوەی، پەرلەمانتاری سەروەریی بە سەرۆکایەتیی سەرمەد خەمیس خەنجەر؛ ئەیهەم موزهر کەرەوەی، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی و بەهادین نووری، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەنێو دەستگیرکراوەکاندان. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ژمارەیەک کەسی دیکە هەن، وەک موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان و محەممەد سەیهوود، پەرلەمانتاری پێشوو. 

هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان بە رووداوی راگەیاند، راستە موسەننا سامەڕایی دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە