Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەنگێکی کرێکاری مێینە لەسەر گوڵێک. وێنە: Photo by Daniel Prudek/Shutterstock

هەنگێکی کرێکاری مێینە لەسەر گوڵێک. وێنە: Photo by Daniel Prudek/Shutterstock

جیهان

هەنگە کرێکارەکان شاژن دروست دەکەن.. بزانە چۆن؟

هێمن بەکر

هێمن بەکر

02-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بەکر
هێمن بەکر02-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

پێشتر وا دەزانرا لە جیهانی هەنگەکاندا، ئەوەی کە شاژن دروست و ئامادە دەکات تەنیا شیلەی شاهانەیە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت، ئەوە بەشێکی چیرۆکەکەیە، لە راستیدا هەنگە کرێکارەکان رۆڵێکی باڵایان لە پرۆسەکەدا هەیە.

هەموو پوورەیەک لەنێوان 20 بۆ 80 هەزار هەنگی تێدایە کە پێکدێن بەسەر سێ جۆردا؛ شاژن، کرێکاران و گەڕاڵەکان.

شاژن کە یەک دانەیە لەگەڵ کرێکاران کە 99%ـی هەنگەکانن، هەموویان مێینەن، بەڵام گەڕاڵەکان کە تەنیا چەند سەد دانەیەکن، نێرن.

بۆ دروستکردن و پێگەیاندنی شاژنێکی نوێ، جاران وا دەزانرا کە هۆکارەکە تەنیا شیلەی شاهانەیە، کە شیلەیەکە لەسەری بەشێک لە هەنگە کرێکارەکاندا دروست دەبێت و لە رێگەی دەمیانەوە دەیدەنە ئەو بێچووە هەنگانەی بۆ بوونە شاژن بەربژێرن.

توێژینەوە نوێیەکە دەریخستووە، ئەو دیوار و ژوورە بچووکانەی هەنگە کرێکارەکان بۆ بەربژێرەکانی دروست دەکەن، رۆڵیان کەمتر نییە لە شیلەی شاهانە.

توێژینەوەکە لەلایەن د. یو فانگ و د. یەحیا ئەلنەگارەوە سەرپەرشتی کراوە، لەژێر چاودێریی زانای هەنگناسی د. بۆریس بێر لە زانکۆی کالیفۆرنیا ریڤەرساید. پرۆژەکە لە رێگەی ناوەندی توێژینەوەی گشتگیر بۆ هەنگ (CIBER) بەڕێوەچووە و ئەنجامەکەی لە گۆڤاری زانستیی Nature بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی توێژینەوەکە، لەنێو هەنگە کرێکارەکاندا گرووپێک هەن کە تایبەتمەندن بە دروستکردنی ژوورە بچووکەکان بۆ شاژنە بەربژێرەکانی داهاتوو، کە گەرم و نەرم و ژینگەیەکی لەبارتریان هەیە بۆ دروستبوونی بێچوویەکی بەهێز و گەورەتر بۆ بوونە شاژن لە داهاتوودا.

شاژنی هەنگەکان کە لە ژیانیدا تەنیا ئیشی وەچەخستنەوەیە، بەنزیکەیی قەبارەی هێندە و نیوێکی ئەوانی دیکە دەبێت. ئەو بەربژێرەیان تاجەکە دەباتەوە کە زووتر لەوانی دیکە دەترووکێت. لەکاتی ترووکانیدا ئەگەر بێچوویەکی دیکەش بترووکێت دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان ئەوەی دیکەیان لەنێودەبات و خۆی دەبێتە شاژن.

شاژن بەدرێژایی ژیانی تەنیا شیلەی شاهانە دەخوات، بە پێچەوانەی هەموو ئەوانی دیکە کە هەنگوین و گوڵ دەخۆن. شاژن لە ژیانیدا نزیکەی یەک ملیۆن هێلکە بۆ هەڵهێنان دادەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە