Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: لە دوو هەفتەدا دەستمان بەسەر 137 بارهەڵگردا گرتووە

وەرزێر خەلیل

وەرزێر خەلیل

06-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل06-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە دەروازە سنوورییەکان چاودێریی ئاسایشی ئابووری دەکەن و ئاشکرای دەکات، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەستیان بەسەر 137 بارهەڵگردا گرتووە کە مادەی هۆشبەری تێدابووە.

ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەرک و پسپۆڕیی خۆمان دەزانین و نابینە شوێنگرەوەی هیچ دەزگایەک، بەڵکو لە دەروازە سنوورییەکان چاودێریی ئاسایشی ئابووری دەکەین و دەزگاکەمان راپۆرتی تایبەتی لەبارەی دەروازەکان بەرزدەکاتەوە."

لەبارەی کار و چالاکییەکانیانەوە، ئەرشەد حاکم ئاماژەی بەوەکرد، ئەفسەرەکانیان لە سەرجەم پارێزگە و بازگە سەرەکییەکان ئامادەییان هەیە. گوتیشی: "لە 20ـی حوزەیران تاوەکو 5ـی تەممووز دەستمان بەسەر 137 بارهەڵگردا گرتووە."

گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرای کرد، لەو ماوەیەدا و لەنێو ئەو کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوانەدا، مادەی هۆشبەر هەبووە.

لەبارەی چارەنووسی تۆمەتبارانیشەوە، ئەرشەد حاکم روونیکردەوە: "قاچاخچییەکانی مادەی هۆشبەر رەوانەی دادگە کراون، هاوکات لەنێو قاچاخچییە دەستگیرکراوەکانیشدا کەسانی بیانی هەن."

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە