Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

کایا کالاس بۆ رووداو: ئاڵۆزی لە تەنگەی هورمز مەترسیی ململانێی نێوخۆیی لە عێراق دروست دەکات

زنار شینۆ

زنار شینۆ

13-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زنار شینۆ
زنار شینۆ13-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، عێراق جێگەی نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ ئەوان و هۆشداری دەدات هەر جۆرە ئاڵۆزییەک لە تەنگەی هورمز، مەترسیی دروستبوونی ململانێی نێوخۆیی لە عێراق دروست دەکات.

لە برۆکسل و لە وەڵامی پرسیارێکی زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو سەبارەت بە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاییندەی ناوچەکە بێ بوونی هێزەکانی ئەمریکا، کایا کالاس باسی لە مەترسییەکانی سەر سەقامگیریی وڵاتەکە کرد.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و تەناهیی یەکێتیی ئەورووپا لە لێدوانەکەیدا بۆ رووداو دەڵێت: "عێراق جێگەی نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ ئێمە، بەتایبەتی بە رەچاوکردنی ئەو رووداوانەی لە ئێران و تەنگەی هورمز دەگوزەرێن."

کایا کالاس باسی وابەستەیی ئابووریی عێراق بە رێڕەوە ئاوییەکان دەکات و دەڵێت: "دەبێت ئەوە بزانین داهاتی حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، پشت بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە دەبەستێت؛ بۆیە ئەگەر نەتوانرێت ئەو خزمەتگوزارییانە دابین بکرێن، مەترسیی دروستبوونی پێکدادان و ململانێی نێوخۆیی دێتە ئاراوە."

کالاس هەروەها باسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و عێراقی کرد و دەڵێت: "هەر لەبەر ئەوەشە ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی بزانین چی بکەین، چونکە ئەمە جێگەی نیگەرانیی هاوبەشە هەرێمییەکانیشمانە."

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەیلوولی داهاتوو کۆتایی دێت، دیار نییە درێژ دەکرێتەوە یان نا، بەڵام عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی دووشەممە 13-07-2026 دەچێتە واشنتن، ئاسایش و پەیوەندیی هەردوو وڵات پرسێکی سەرەکیی گفتوگۆکانە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە