Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

خانەنشینانی قامیشلۆ دەستبەتاڵ دەگەڕێنەوە؛ حکومەتی سووریا مانگانە پێویستی بە 750 ملیار لیرە هەیە

ڤیڤیان فەتاح

ڤیڤیان فەتاح

13-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤیڤیان فەتاح
ڤیڤیان فەتاح13-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو - قامیشلۆ

بەهۆی قەیرانی دارایی حکومەتی سووریاوە، خانەنشینانی قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان لە دۆخێکی بژێویی سەختدان و زۆربەی کات دوای بڕینی رێگەیەکی دوور، دەستبەتاڵ لە بنکەکانی وەرگرتنی مووچە دەگەڕێنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی سووریا دەڵێت، بۆ دابینکردنی مووچەی خانەنشینان مانگانە پێویستییان بە 750 ملیار لیرە هەیە، بەڵام "کێشەی دارایی" رێگرە.

سەباح عەزیز، هاوژینی خانەنشینێکی نەخۆشە و چاوەڕێی مووچەی هاوژینەکەیەتی تاوەکو دەرمانی بۆ بکڕێت، بەڵام بێ ئومێد بووە. ئەو بە رووداوی راگەیاند: "بە خودا ئێستا دەرمانیم بە قەرز بە 160 هەزار لیرە کڕیوە؛ چۆن پێویستم بەو مووچەیە نەبێت؟ هاوژینەکەم خزمەتگوزاری قوتابخانە بوو، ئێستا جگە لە شەکرە و فشاری خوێن، تووشی جەڵتەی مێشکیش بووە و باری تەندروستی خراپە."

خەیرەددین ئەنتەرات، خانەنشینێکی تەمەن 65 ساڵە و پێشتر فەرمانبەری کۆمپانیای گەنم بووە، ئەو بۆ وەرگرتنی مووچەکەی 65 کیلۆمەتر رێگەی بڕیوە تاوەکو بگاتە ناوەندی قامیشلۆ، بەڵام ئەویش وەک زۆربەی هاوڕێکانی دەستبەتاڵ گەڕایەوە. خەیرەددین دەڵێت: "خوشکی من، ژیان زۆر سەخت بووە. ئێمە خەڵکێکی هەژارین و ژیانمان تەنیا لەسەر ئەم مووچە کەمەیە، تەنیا خودا دەزانێت چۆن رۆژ دەکەینەوە."

بڕیارەکە لە دیمەشقەوەیە فەرمانبەرانی حکومەتی سووریا لە قامیشلۆ، کە بەرپرسن لە دابەشکردنی مووچە، ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ دەسەڵاتێکیان نییە و دەڵێن: "ئەم بڕیارە لە دیمەشقەوە دراوە."

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتی (تەمینات)ـی حکومەتی سووریا پێشتر رایگەیاندبوو، بۆ دابینکردنی مووچەی خانەنشینان لە سەرتاسەری وڵات مانگانە پێویستییان بە 750 ملیار لیرەی سووری هەیە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و کێشەی نەختینەوە، لە چەندین ناوچە خەرجکردنی مووچەکان راگیراوە یان دواکەوتووە.

ئەمە لەکاتێدایە، بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلار، ئەو مووچە خانەنشینییەی کە دەشدرێت، بەشی پێداویستییە سەرەتاییەکانی چەند رۆژێکی خانەوادەکان ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە