Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

د. رێبوار کەریم: داهاتی مانگی رابردووی عێراق تەنیا یەک لەسەر حەڤدەی خەرجییەکانی بووە

شیراز رەئوف

شیراز رەئوف

13-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شیراز رەئوف
شیراز رەئوف13-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وڵات لەبەردەم قەیرانێکی سەختی داراییدایە و داهاتی مانگی رابردوو تەنیا 450 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا عێراق بۆ خەرجییەکانی مانگانە پێویستی بە 8 تریلیۆن دینارە. دەشڵێت: "حکومەت دەیەوێت موڵکەکانی دەوڵەت بفرۆشێت و نرخی کارەبا گران بکات."

د. رێبوار کەریم، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "رووداوی ئەمڕۆ"ی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "عێراق رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی قووڵ بووەتەوە؛ داهاتی مانگی رابردووی عێراق تەنیا 450 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا وڵاتەکە پێویستی بە 8 تریلیۆن دینارە بۆ خەرجییەکانی لە یەک مانگدا، بەو پێیەش داهاتەکە تەنیا یەک لەسەر حەڤدەی خەرجییەکانی داپۆشیوە."

سەبارەت بە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ دەستەبەرکردنی نەختینە، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، بەغدا پلانێکی داناوە بۆ فرۆشتنی ژمارەیەک لە موڵکەکانی دەوڵەت. هەروەها گوتی: "بڕیارە ساڵی داهاتوو بودجە کورت بکرێتەوە و لەبری ئامادەکردنی یاسای بودجە لەسەر بنەمای بەند و خاڵ، بودجە لەسەر بنەمای 'پڕۆگرام' ئامادە بکرێت تاوەکو خەرجییەکان وردتر دابەش بکرێن."

د. رێبوار کەریم ئاشکرای کرد کە حکومەت لە ساڵی داهاتوودا سەرنجی دەخاتە سەر کەرتی کارەبا وەک سەرچاوەیەکی داهات و گوتی: "حکومەت دەیەوێت لەلایەک نرخی کارەبا بەرز بکاتەوە و لەلایەکی دیکەش بە تووندی پارەی کارەبا لە هاونیشتمانیان کۆبکاتەوە، ئەم پڕۆگرامە لە یاسای بودجەی داهاتوودا جێگیر دەکرێت."

لەبارەی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەو پەرلەمانتارە رەخنەی لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گرت و وتی: "نەبوونی نەختینە پاساوێکی باوەڕپێکراو نەبوو بۆ دواخستنی مووچە." گوتیشی: "پێویستە هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی خۆی هەبێت ئینجا داوای پشک لە بەغدا بکات، چونکە "ئەگەر هەرێم یاسای بودجەی نەبێت، عێراق بودجەی بۆ نانێرێت."

د. رێبوار کەریم باسی لە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کرد و گوتی: "دوای گەڕانەوەی سەرۆکوەزیران لە واشنتن، شاندێکی عێراق دەچێتە تورکیا بۆ گفتوگۆ لەسەر هەناردەکردنی 750 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە." ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی چیدی تەنیا پشت بە تەنگەی هورمز نەبەستێت، هەربۆیە جگە لە تورکیا، بەمزووانە شاندێکی باڵا سەردانی ریاز دەکەن تاوەکو رێککەوتن بکەن بۆ هەناردەکردنی بەشێک لە نەوتی عێراق لە رێگەی خاکی سعودیەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە