Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فیلمەکە لە فێستیڤاڵی ڤێنیس نمایش دەکرێت

فیلمەکە لە فێستیڤاڵی ڤێنیس نمایش دەکرێت

کولتوور و ستایل

فێستیڤاڵی ڤێنيس فەرشی سوور بۆ فيلمە نوێیەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە
کولتوور و ستایل14-10-2026

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟
کولتوور و ستایل10-10-2026

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون
کولتوور و ستایل08-10-2026

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون

رووداو دیجیتاڵ 

یەکەم نمایشى جیهانیى فيلمى 'بەهەشت نابينيت ئەگەر ژن بتکوژێت' نوێترین بەرهەمى سينەماکاری کورد هەڵکەوت مستەفا لە 83ـەمین خولى فيستیڤاڵى نێودەوڵەتيى فيلمى ڤێنيس لە ئيتاليا دەبێت.


ئەمڕۆ فيستیڤاڵى ڤێنيس، کۆنترین فيستیڤاڵى فیلم لە جیهان و یەکێک لە گرنگترين بۆنە سينەماييە نێودەوڵەتييەکانە، لە کۆنگرەيەکى رۆژنامەوانیدا ناوی ئەو فیلمانەی ئاشکرا کرد لە خولى ئەمساڵدا بەشداری دەکەن.

هەڵکەوت مستەفا نووسەر و دەرهێنەرى فيلمەکە بە رووداوی راگەیاند: "زۆر خۆشحاڵم یەکەم نمايشى جیهانیى فيلمە نوێکەم لە ڤێنيس دەبێت؛ فيلمێک ئازايەتى و خۆڕاگريى ژنی کورد بە جیهان پێشان دەدات. سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم لە دروستکردنى ئەم فيلمەدا هاوکار و هاوسەفەرم بوون."

'بەهەشت نابينيت ئەگەر ژن بتکوژێت' چيرۆکى کچە نیشانەشکێنێکی پێشمەرگە دەگێڕێتەوە بۆ رزگارکردنى خوشکە بچووکەکەی، بە نهێنى دەچێتە نێو داعش، فيلمەکە وێنەی ژنێکی پێشمەرگە پێشکەش دەکات رەتیدەکاتەوە لەبەرلەم تاريکیدا سەر دابنەوێنێت.

هەڵکەوت مستەفا بۆ نووسينى ئەم بەرهەمە لەگەڵ ژمارەيەک ژنی پێشمەرگە کە دژى داعش جەنگاون، گفتوگۆی کردووە.

دوايين بەرهەمى ئەم دەرهێنەرە کوردە، فيلمى دۆکومێنتاريى ''شاردنەوەی سەدام حوسێن'' بوو، کە لە بۆکس ئۆفيسدا بوو بە پڕبینەرترین فيلمى دۆکومێنتاری لە مێژووى سينەمای عەرەبیدا.

هەڵکەوت مستەفا خەڵکى باشووری کوردستانە و لە نەرويج نيشتەجێیە. ساڵى 2016  بە فيلمى سينەمايى ''کلاسيکۆ'' نێوبانگی بەدەستهێنا. فيلمەکە لە زياتر لە 56 وڵات نمایش کرا و چەندين خەڵاتی نێودەوڵەتى بردەوە.

خولى 83یەمى فيستیڤاڵى نێودەوڵەتيى فيلمى ڤێنيس، لە 2 تا 12ـی ئەیلوولی 2026 لە شارى ڤێنيسی ئيتاليا بەڕێوە دەچێت. نمايشکردنى فیلم لەم فيستیڤاڵەدا دەرگەی ناساندنى نێودەوڵەتى و گەیشتن بە بينەر و ڕەخنەگرانى جیهان دەکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە
کولتوور و ستایل14-10-2026

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟
کولتوور و ستایل10-10-2026

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون
کولتوور و ستایل08-10-2026

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە