Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

کەمپێنێک بۆ وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکاری قوربانییانی شنگال راگەیێندرا

عەزیز شەرکانی

عەزیز شەرکانی

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەزیز شەرکانی
عەزیز شەرکانی28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

بۆ ناسینەوەی رووفاتی ئەو کوردە ئێزدییانەی لە ساڵی 2014دا لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژ کران، دەستپێشخەریی نادیە موراد بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکیی داد و بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق، کەمپێنێکی 4 رۆژەی بۆ وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکاری قوربانییان لە شنگال راگەیاند. بەڕێوەبەری دەستپێشخەرییەکە ئاشکرای کرد، نەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بووەتە ئاستەنگ لە بەردەم پڕۆسەکەدا.


فەیسەڵ غانم، بەڕێوەبەری دەستپێشخەریی نادیە موراد لە شنگال، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئامانجمان یارمەتیدانی لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی ماون." 

ئاماژەی بەوە کرد، نەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا "کێشەی گەورەی دروست کردووە" و وەک نموونەش باسی لە گۆڕی بەکۆمەڵی خانەسۆر کرد، تێیدا رووفاتەکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دەرهێنران، بەڵام بەهۆی نەبوونی هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا، تاوەکو ئەمڕۆ رووفاتەکان نەناسراونەتەوە.

بەڕێوەبەری دەستپێشخەرییەکە باسی لەوەش کرد، لایەنە فیدراڵییەکان لە بەغدا داوایان کردووە هەرێمی کوردستان ئەو داتایانەی کۆی کردوونەتەوە رادەستی پزیشکیی دادی بەغدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوە جێبەجێ نەکراوە. 

فەیسەڵ غانم گوتی: "چیدیکە بۆ کەسوکاری قوربانییان گرنگ نییە کێ کارەکە دەکات، بەڵکو گرنگ ئەوەیە رووفاتەکانیان وەربگرنەوە."

ئەم کەمپێنە لە رۆژی یەکشەممە دووی ئاب تاوەکو پێنجشەممە شەشی ئاب لە سەنتەری نادیە موراد لە شنگال بەڕێوە دەچێت و تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕ لە بەغداوە سەرپەرشتیی دەکەن. 

هاوکات بڕیارە رۆژی سێی ئاب، لە ساڵیادی جینۆسایدی شنگال دا، رێوڕەسمــێکی یادکردنەوە لە شنگال بەڕێوە بچێت. 

سەبارەت بە بەشداریکردنی نادیە موراد، فەیسەڵ غانم رایگەیاند، تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە، چونکە ئەو لە جنێڤ سەرقاڵی کارێکی نێودەوڵەتییە بۆ دۆزی کوردانی ئێزدی تاوەکو ئەم پرسە بگەیێنێتە لووتکەی بایەخی جیهانی. 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە