Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا بۆ رووداو: لەگەڵ گەلی کورد پێکەوە دژی داعش جەنگاین و پێکەوەش رووبەڕووی کارەساتەکان دەبینەوە

ڤەژین موراد

ڤەژین موراد

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤەژین موراد
ڤەژین موراد29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو – دیجیتاڵ

کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، لەسەروبەندی ئەرکەکەیدا و لە پەیامێکی ماڵئاواییدا، بە رووداوی گوت پرۆژەیەکی گرنگ و هەشت رەهەندییان بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی شارستانی و ناوەندی هاوئاهەنگیی هاوبەشی قەیرانەکان (JCC) کۆتایی پێهێناوە.


کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پرۆژەیە بە بودجەی یەکێتیی ئەورووپا و بە هاوکاریی رێکخراوی (EXPERTISE FRANCE) دوو ساڵی خایاندووە  و ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سرووشتی و نەخوازراوەکان بووە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی گووتەکانی کۆنسووڵی فەرەنسا، پڕۆژەکە گرنگییەکی تایبەتی داوە بە دوو بواری سەرەکی:

کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچە شارستانییەکان: دابینکردنی ئامرازی مەشق و راهێنانی پێشکەوتوو بۆ ئاگرکوژێنەوەکان کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق بەکاردەهێنرێت و رێگەیان پێدەدات لە ژینگەی داخراودا مەشقی رووبەڕووبوونەوەی ئاگر بکەن.

رزگارکردن لە نێو ئاودا: راهێنانی تیمەکانی رزگارکردن لە فەرەنسا و کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاوی وەرزی بەهار و رێگری لە خنکانی هاونیشتمانییان.


کۆنسووڵی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی دیاردەی گەرمبوونی زەوییەوە، رووداوی نەخوازراو لە جیهان و تەنانەت لە فەرەنساش زۆربوونە، بۆیە بەهێزکردنی تواناکان کارێکی هەرە لەپێشینەیە

ئەوەشی گوت: "ئێمە پێکەوە دژی داعش جەنگاین و لەڕووی سیاسییەوە تێکۆشاین تاوەکو گرژییەکانی ناوچەکە هێور بکەینەوە؛ ئەم پڕۆژەیەش شێوازێکی دیکەی کارکردنە لەسەر ئاسایش و هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی پێویستییان بە یارمەتییە."


لە پەیامی ماڵئاواییدا بۆ گەلی کورد لە بەشێکی دیکەی قسەکانی بۆ رووداو، کۆنسووڵی فەرەنسا سوپاسگوزاریی خۆی بۆ پێشوازیی گەرمی خەڵکی کوردستان و هاوکاریی دەسەڵاتداران و حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە زاخۆوە تاوەکو هەڵەبجە دەربڕی و ئاماژەی بە بەهێزیی پەیوەندییە دیپلۆماسی و کۆمەڵایەتییەکان کرد.
لە کۆتاییدا رایگەیاند کە بە هەستێکی تێکەڵ لە دڵخۆشی و خەمناکییەوە هەرێمی کوردستان جێدەهێڵێت و دڵنیایی دا کە لە داهاتوودا وەک دۆستێک دەگەڕێتەوە بۆ دیداری هاوڕێکانی لە کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە