Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی چەکدارە کوژراوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق

وێنەی چەکدارە کوژراوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق

ئێران

میدیای پاسداران ناو و وێنەی پێنج ئەندامی پاسداران بڵاودەکاتەوە، کە لە عێراق کوژراون

ساڵح قادر

ساڵح قادر

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ساڵح قادر
ساڵح قادر29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

رووداو - دیجیتاڵ

میدیا نافەرمییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، ناو و وێنەی پێنج ئەندامی سوپاکەیان بڵاوکردەوە، کە لە هێرشە هاوبەشەکەی سعودیە و ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی عێراق کوژراون.

کەناڵەکانی وەکو (خبر سپاە پاسداران) و (سپاە سایبری پاسداران) لە تەلەگرام بڵاویان کردەوە، پێنج ئەندامی سوپای پاسداران لەو ‌هێرشانەدا کوژراون. دوو لە چەکدارەکان پلەدارن، یەکێکیان عەقیدە و ئەوەی دیکەشیان نەقیبە.

بەگوێرەی میدیای نزیک لە پاسداران، چوار ئەندامی پاسداران، کە خەڵکی شاری کاشانن، بە ناوەکانی عەلی ئەسغەر ئاستانە، ئەبولفەزل موتەقی، مورتەزا ئەکبەری و ئەمیر عەباس لە هێرشەکەدا کوژراون. چەکداری پێنجەمیش ناوی محەممەد ئەمین رۆستەمی جەلیلیان.

دوو سەرچاوەی حەشدی شەعبی بە ئاژانسی فڕانس پرێسیان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانیان لە عێراق، پێنج "راوێژکاری سەربازیی ئێرانی" کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە کەناڵەکانیان لە تەلەگرام بڵاویان کردەوە، بەشێک لە بریندارانی هێرشە هاوبەشەکەی سعودیە و ئەمریکا "بۆ چارەسەر"  گواستراونەتەوە ئێران.

بەیانیی رۆژی چوارشەممە، 29ـی تەممووزی 2026، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە چەندین بارەگای حەشدی شەعبییان لە هەشت پارێزگای عێراق بۆردوومان کرد. بەگوێرەی دەستەی حەشدی شەعبی، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم 20 کەس کوژران و 32ـی دیکەش بریندار بوون.

هێرشەکەی سعودیە و ئەمریکا بۆ سەر ئەو گرووپانە دوای ئەوە هات کە رۆژێک پێشتر سعودیە ئەو گرووپە چەکدارانەی بەوە تۆمەتبار کردبوو، کە هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک کێڵگەی نەوت لە رۆژهەڵاتی سعودیە.

شەوی رابردوو، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکیان لە ئوردن. سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "زۆر بە تووندی وەڵامی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانمان دەدەینەوە"؛ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر دانوستاندنەکان شکست بهێنن ئەوا لە کاژێرێکدا تەواوی پردەکانیان لەنێودەبەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، هێرشەکەی بەیانیی رۆژی چوارشەممەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق کە نزیکن لە ئێران، بە هاوئاهەنگی بووە لەگەڵ بەغدا.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026

سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە
ئێران18-10-2026

پارێزگاری تاران: 7 هەزار قوتابی بەهۆی هەژارییەوە شاری تارانیان جێهێشتووە

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە
ئێران18-10-2026

وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە