Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سیستمی دژە مووشەکی پاتریۆت

سیستمی دژە مووشەکی پاتریۆت

جیهان

بەرپرسێکی پێنتاگۆن لەبارەی دەنگۆی نەهێشتنی پاتریۆت لە هەولێر بۆ رووداو: بەردەوام جووڵە بە هێزەکانمان دەکەین

دیار کوردە

دیار کوردە

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ


رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا دەڵێ، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەردەوام جێگۆڕکێ بە هێزەکان و کەرەستەکانی ئەمریکا دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی ئەرکە سەربازییەکانیان. 

تۆڕی میدیایی رووداو چوار پرسیاری لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) کرد. پرسیارەکان ئەمانە بوون. یەکەم: لە بەشێک لە میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە کە دەستتان کردووە بە کشانەوەی هێزەکانتان لە هەولێر. ئەم زانیارییانە چەندە دروستن؟ پرسیاری دووەم: ئایا سیستمی دژە مووشەکی پاتریۆتتان لە هەولێر کشاندوەتەوە؟ پرسیاری سێیەم: ئایا هیچ سیستمێکی دژە مووشەکی لە هەرێمی کوردستان دەمێنێت؟ زانیارییەکانمان دەڵێن کە سیستمی سی رەمتان لە کۆنسووڵخانە هەیە. پرسیاری چوارەم: ئایا هیچ فڕۆکەیەک لە هەولێر هەبوو بۆ ئەوەی لە کاتی هێرشیی مووشەکیی ئێراندا مووشەکەکان بخاتە خوارەوە؟ ئایا ئەم فڕۆکانە ماون یان دەمێنن؟

لەو بارەوە بەرپرسێکی وەزارەتەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە هێڤیدار ئەحمەد، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەوەی کە پەیوەندی بە سێ پرسیاری یەکەمەوە هەیە، "فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەردەوام جێگۆڕکێ  بە هێز و کەرەستەکانی ئەمریکا دەکات و لە شوێنی دیکە جێگیریان دەکات بۆ پشتگیریکردنی ئەرکە سپێردراوەکان. لەگەڵ ئەوەیشدا، لەبەر هۆکاری ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکان، ئێمە گفتوگۆ یان باسی ئەم جووڵانە ناکەین."

ئەوەی کە پەیوەندی بە وەڵامی پرسیاری چوارەمەوە هەیە، بەرپرسەکەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دەڵێ: "داواتان لێ دەکەین سەیری راگەیێندراوە بڵاوکراوەکانی پێشوومان بکەن. لەم کاتەدا هیچ شتێکی دیکەمان نییە زیادی بکەین". 

ئەم وەڵامەی پێنتاگۆن بۆ رووداو لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر بڵاویکردەوە، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار رایانگەیاندووە، سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە کشانەوەی هێزەکانی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیرکرابوون.

وەک مۆنیتەر دەڵێ، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت کە بۆ تێکشکاندنی مووشەک و درۆن بەکاردەهێندرێن، لە بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا نەهێڵدراون؛ هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پرۆسەی کشانەوەی سەربازەکان لە هەفتەی رابردووەوە دەستیپێکردووە و هێشتا بەردەوامە؛ هەروەها زۆربەی هێزەکانی ئەمریکا و کەرەستە سەربازییە قورسەکانیان براونەتە دەرەوە.

مۆنیتەر نووسیویەتی، سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە "سەرجەم" پاتریۆتەکان گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام هەندێک سیستمی بەرگریی دیکە هێشتا لە شوێنی خۆیان ماون.

بەرپرسانی ناوچەکە ئەم کشانەوەیەیان بە "هەنگاوێکی ئاسایی" ناوبردووە و دەڵێن، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە لەگەڵ بەغدا کراوە بۆ کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوەکو 30ی ئەیلوولی ئەم ساڵ. بەڵام کشانەوەی ئەم هێزانە، بەتایبەتی سیستمی پاتریۆت، لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

هەرچەندە ئەم سیستمە بەرگرییانە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا جێگیرکرابوون، بەڵام هەرێمی کوردستانیش سوودێکی زۆری لەو چەترە ئەمنییە بینیوە. لەوەتەی جەنگی ئێران لە مانگی شوباتدا دەستیپێکردووە، فڕۆکەخانەی هەولێر بەردەوام رووبەڕووی هێرشی ئێران و گرووپە چەکدارەکان بووەتەوە. سەرچاوەکان بە ئەلمۆنیتەرنیان گوتووە، سیستمە بەرگرییەکانی ئەمریکا توانیویانە لانیکەم 95٪ـی ئەو هێرشانە تێکبشکێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە