Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی واژۆکردنی رێککەوتنی وزە لە نێوان عێراق  و تورکیا

ساتی واژۆکردنی رێککەوتنی وزە لە نێوان عێراق و تورکیا

ئابووری

وەزیری وزەی تورکیا: زیاتر لە دوو ساڵە کار لەسەر رێککەوتنی نەوتی کەرکووک دەکەین

رەسەن رەمزی

رەسەن رەمزی

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رەسەن رەمزی
رەسەن رەمزی05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو - دیجیتاڵ

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە نزیکەی دوو ساڵ و نیوە، کار لەسەر رێککەوتنی نەوتی کەرکووک دەکات. راشیگەیاند، وڵاتەکەی دەبێتە هاوبەشی کێڵگە نەوتییەکانی ئەو پارێزگایە.

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای تورکیا، وردەکاریی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ عێراق ئاشکرا کرد کە دوای سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان ، کراوە. بە گوتەی بایراکتار، زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە سەرقاڵی ئەو رێککەوتنەن.

وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، پرۆژەی نەوتی کەرکووک بایەخێکی ستراتیژی هەیە و گوتی: "نزیکەی 100 ساڵ دوای کۆمپانیا بەریتانییەکان، ئێمەش دەبینە هاوبەشی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک. لەوێ لەگەڵ هاوبەشێکی بەریتانی و ئەمریکی کار دەکەین."

بایراکتار ئاماژەی بە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردو  گوتی: "بەپێی رێککەوتنەکە، رۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق لە رێگەی هێڵی بۆریی سلۆپی-جەیهان دەگوازرێتەوە. ئێمە دەتوانین توانای ئەم هێڵە بۆ 2 تاوەکو 2.5 ملیۆن بەرمیل بەرز بکەینەوە و هێڵەکە تاوەکو بەسرە درێژ بکەینەوە. بۆ ئەوەی ببێتە رێڕەوێکی جێگرەوەی تەنگەی هورمز."

ئاڵپئارسڵان بایراکتار راشیگەیاند، عێراق ئامادەیی نیشانداوە کە 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بۆ پێویستیی ناوخۆیی تورکیا دابین دەکات.

وەزیری وزەی تورکیا ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دا و رایگەیاند: "قەبارەی بازرگانیی ئێستامان لەگەڵ عێراق 17 ملیار دۆلارە و بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە، لە ماوەیەکی کورتدا بۆ 30 تاوەکو 35 ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە. هەروەها پلانمان هەیە لە رێگەی ژێرخانی خۆمانەوە گازی سروشتی رەوانەی عێراق بکەین بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا."

رۆژی 28ی تەمووزی 2026، لە ئەنقەرە کۆمپانیای بی پیی بەریتانی، لە 15٪ پشکەکانی خۆی لە کێڵگەکانی کەرکووک بە کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPAO) فرۆشت. 

رێککەوتنی وزە لەنێوان عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و  رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا واژۆ کرا. 

ململانێ و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئێران، ئیسرائیل و رۆژئاوا لە ناوچەکە و مەترسییەکانی سەر تەنگەی هورمز، وایکردووە وڵاتانی ناوچەکە پەنا ببەنە بەر رێڕەوی وشکانی و بۆرییە نەوتییە جێگرەوەکان. تورکیا دەیەوێت بە درێژکردنەوەی بۆریی هێڵی نەوت بۆ بەسڕە، وزەی کەنداو و عێراق بگەیەنێتە بازاڕەکانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە