Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەو کەمپەی تاوانەکە تێیدا روویداوە

ئەو کەمپەی تاوانەکە تێیدا روویداوە

کوردستان

پۆلیسی ئەڵمانیا: عەرەبێکی سووریایی بە تۆمەتی کوشتنی 2 کورد دەستگیر کرا

کەهی مەحموود

کەهی مەحموود

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کەهی مەحموود
کەهی مەحموود06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پۆلیس و داواکاری گشتیی شاری ئۆگسبورگ لە ئەڵمانیا بە رووداویان گوت، عەرەبێکی سووریایی تەمەن 29 ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی دوو پیاوی کورد دەستگیر کراوە.

 

 بەپێی زانیاریی چالاکڤانانی کورد، یەکێک لە قوربانییەکان تەمەنی 39 ساڵە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، ئەوی دیکەیان تەمەنی 54 ساڵە و خەڵکی سلێمانییە؛ بەڵام پۆلیس تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا نەکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ی ئابی 2026، داواکاری گشتیی ئۆگسبورگ و پۆلیسی ناوچەکە لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا کە بۆ کەهی مەحموود، هەواڵسازی تۆڕی میدیایی رووداویان ناردووە، دەستگیرکردنی ئەو کەسەیان بە تۆمەتی "کوشتنی بەقەست" پشتڕاست کردەوە.

پۆلیس ئاشکرای کرد، تەرمی هەردوو پیاوەکە رۆژی دووشەممە کاژێر 16:00 لە ناو کۆنتێنەرێکی خۆڵ و خاشاکی کەمپی پەنابەران دۆزراونەتەوە. دەگوترێت ناسیاوێکی کوردە کوژراوە تەمەن 54 ساڵە سلێمانەییەکە، پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە کە رەنگە هاوڕێکەی لە بارودۆخێکی خراپدا بێت.

بکوژ و کوژراوێکیان لە یەک ژووردا بوون

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، لێکۆڵینەوەکان لە ناو کەمپەکەدا تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوام بوون، بەڵام هێشتا زانیاریی فەرمی لەسەر هۆکاری تاوانەکە و ئەو چەکەی بەکارهاتووە بڵاو نەکراوەتەوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد، کوژراوەکان و بکوژ، لە ناو هەمان کەمپدا ژیاون و گومانلێکراوە 29 ساڵانەکە و پیاوە تەمەن 54 ساڵەکە لە یەک ژووردا بوون.

تیمێکی تایبەت لە پۆلیسی تاوانکاریی ئۆگسبورگ پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە. دێرک وورم، سەرۆکی شارەوانیی ئۆگسبورگ، لەبارەی ئەم رووداوەوە گوتی: "ئەم هەواڵە ئێمەی هەژاندووە. دڵم لای بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکانە."

بەپێی زانیارییەکانی شارەوانیی ئۆگسبۆرگ، دوای ئەم رووداوە کەمپەکە چۆڵ کراوە و 4 کەس لە نیشتەجێبووانی کەمپەکە لەلایەن نووسینگەی نیشتەجێکردنەوە لە خانوویەکی فریاگوزاریدا هێڵدراونەتەوە، ئەوانی دیکەش لای کەسوکاریان دەمێننەوە.

ئەو کەمپە، پەنابەری وڵاتانی وەک سۆماڵ، تورکیا، پاکستان، سووریا، عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی تێدا نیشتەجێ بوو.  

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە