Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش

پەروەردەی کوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی جیهانیدا دەکات

محەممەد کارێزی

محەممەد کارێزی

08-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی08-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتال

تیپی تایکواندۆی یانەی پەروەردە بەشداریی پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی کراوەی ئوردن کردووە، یاریزانانی دەیانەوێت میدالیای زێڕی پاڵەوانێتییەکە ببەنەوە. 


یانەی پەروەردە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بە پێنج یاریزان و راهێنەرێکی لاو بەشداریی پاڵەوانێتییەکەی کردەوە کە 110 یانە لەسەر ئاستی هەموو جیهان بەشدارن، پێکهاتەی یانەی پەروەردەی کوردستان بریتیین لە: محەممەد مزەفەر، راهێنەر لەگەڵ یاریزانان ئاکام فەرمان، لەوەند شەمسەدین، مەتین شوان، سەهەند شەمسەدین، عومەر عەلی. 

دوو رۆژە پاڵەوانێتییەکە دەستیپێکردووە، تیپەکەی کوردستان لەسەر هەر سێ ئاستی پیشکەوتووان، لاوان و تازەپێگەیشتووان رکابەریی دەکات، لە رکابەریی ئاستی پێشکەوتووان لەوەند شەمسەدین، توانی میدالیای بڕۆنز لە ئاستی پێشکەوتوان بباتەوە. 

محەممەد مزەفەر، راهێنەری تیپی تایکواندۆی یانەی پەروەردە لە ئوردنەوە بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "شانازییە بە ناوی پەروەردەی کوردستان بەشداریی ئەو پاڵەوانێتییە گەورەیەمان کردووە، کە زۆربەی یانە گەورەکان لەسەر ئاستی جیهان بەشدارن و هەموو هەوڵی ئێمە بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش و بەدەستهێنانی دەسکەوتە بۆ کوردستان ". 

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو یاریزانانی یانەی پەروەردە لەسەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتووان رکابەریی بکەن، چاوەڕواندەکرێت پاڵەوانانی کورد ژمارەیەک میدالیای جیهانی جۆراوجۆر لە پاڵەوانێتییەکەدا ببەنەوە. 

گەشتی یانەی پەروەردە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی تایکواندۆی نێودەوڵەتی کراوەی ئوردن بە پاڵپشتی راستەوخۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

پاڵەوانێتییەکە بە بەشداریی 110 یانە بەرێوەدەچێت و یانە بەشدارەکان لە 40 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان کردووە، یانەی پەروەردە بەپێنج یاریزان بەشدارە، بڕیارە یاریزانەکانی لەسەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتوان  و لاوان ململانێی بردنەوەی میدالیای زێڕ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە