Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

مانهاتن تاوەرز ئاهەنگی 89 رۆژیی سەرکەوتن دەگێڕێت و دوو پڕۆژەی نوێ رادەگەیێنێت

ڤەژین موراد

ڤەژین موراد

08-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤەژین موراد
ڤەژین موراد08-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی یەعقوب، وەبەرهێنەری پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "مانهاتن تاوەرز"، ئاهەنگی سەرکەوتنی 89 رۆژەی تێپەڕبوونی بەسەر راگەیاندنی پڕۆژەکەدا گێڕا. لە ئاهەنگەکەدا ئامارەکانی فرۆشتن و پێشکەوتنی کارەکان خرانەڕوو، هاوکات دوو پڕۆژەی گەورەی دیکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر و کەرکووک راگەیێندران.

پڕۆژەی مانهاتن تاوەرز لە 9ی ئایاری ئەمساڵەوە پرۆسەی فرۆشتنی تێدا دەستیپێکردووە، لە ماوەیەکی پێوانەییدا توانیویەتی متمانەی کڕیاران و وەبەرهێنەران بەدەستبهێنێت، بەجۆرێک 85%ی یەکەکانی نیشتەجێبوونی یەکێک لە تاوەرەکان فرۆشراون.

لە رووی تەکنیکی و بیناسازییەوە، لەو ماوە کورتەدا تاوەرێکی دیکەی پڕۆژەکە بە بەکارهێنانی زیاتر لە هەزار و 20 تەن ئاسن و 150 هەزار بلۆک، قۆناغی باشی بڕیوە و ئامادەی بەبازاڕکردن کراوە. نرخی یەکەکانی مانهاتن تاوەرز بۆ هەر مەترێکی دووجا لەنێوان 740 بۆ 760 دۆلار دایە.

کەرەم عادل، بەڕێوەبەری فرۆشتنی پڕۆژەکە، سەبارەت بە نهێنیی متمانەی کڕیاران بە گرووپەکەیان رایگەیاند: "بناغەی کارەکانی ئێمە لەسەر ئەو وتە عەرەبییەیە دەڵێت (بنا البشر قبل الحجر - ئاوەدانکردنەوەی مرۆڤ پێش بیناسازی). کاک یەعقوب، خاوەنی گرووپەکە، سەرەتا بە کەرتی خوێندن و زانکۆکان دەستیپێکرد و ئێستا خاوەنی شەش زانکۆیە، ئەمەش وایکردووە خەڵک متمانەیەکی زۆریان پێمان هەبێت."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کوالێتی بەرزی جێبەجێکردن و شوێنی ستراتیژیی پڕۆژەکان، هۆکاری سەرەکیی ئەو پێشوازییە گەورەیەی کڕیارانن.

لە بەشێکی دیکەی ئاهەنگەکەدا، گرووپی یەعقوب خەڵاتی هاندانی بەخشییە ئەو نووسینگەیانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە. نووسینگەی "رابەر وەرتی" بەهۆی فرۆشتنی زیاتر لە 52 یەکەی نیشتەجێبوون، ئۆتۆمبێلێکی بە بەهای 30 هەزار دۆلار وەکو دیاری پێبەخشرا.

لە کۆتایی ئێوارەخوانەکەدا تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە ئامادە بوون، گرووپی یەعقوب دوو پڕۆژەی نوێی ڕاگەیاند؛ پڕۆژەی "نۆڵج ڤیڵج" (Knowledge Village) لە هەولێر لە هەزار ڤێلا و خانوو پێکهاتووە، لەگەڵ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "نەخیل" لە شاری کەرکووک.


بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە