Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

لە برادۆست بەرهەمی خەیار زیادی کردووە و نرخەکەی 60% دابەزیووە

ئەندام جەبار

ئەندام جەبار

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار
ئەندام جەبار09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

باران و کەشوهەوای گونجاو لە دەڤەری برادۆست، بەرهەمی ئەمساڵی خەیاری زیاد کردووە، بەڵام زۆریی خستنەڕوو و نزمیی نرخ لە بازاڕەکاندا، جووتیارانی نائومێد کردووە، ئێستا ئەوان تەنیا هەوڵی گەڕانەوەی تێچووەکانیان دەدەن و بەشێکیشیان بەهۆی بێبازاڕییەوە، بەرهەمەکەیان بە خۆڕایی دەدەنە خەڵک.

نامیق و ئیبراهیم، دوو گەنجی دەرچووی زانکۆن، بە ئومێدی بەدەستهێنانی قازانج، زەوییەکی فراوانیان لە دەڤەری برادۆست بە خەیار چاندووە. ئێستا وەرزی لێکردنەوەی بەرهەمەکەیانە، لەبری قازانج، لە خەمی ئەوەدان تێچووی کێڵگەکەیان بۆ بگەڕێتەوە.

ئیبراهیم عادل، جووتیارێکی دەرچووی زانکۆیە، دەڵێت: "لە هەر تۆنێک خەیار کەمتر لە 100 هەزار دینار قازانج دەکەین. ترسمان هەیە تەنانەت ئەو خەرجییەی کردوومانە بۆمان نەگەڕێتەوە. لێرە جووتیار هەیە 10 چیس تۆوی چاندووە، بەڵام ئێستا پێگەیشتووە، بەهۆی کەمیی نرخەوە بە خەڵکی گوتووە "وەرن بۆ خۆتان بە بەلاش بیبەن"، چونکە کیلۆی بە 100 دینار هیچ نییە."

چاندنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ناوچەکە، زیاتر لە تاقیکردنەوەی "شانس" دەچێت، جووتیاران تاوەکو کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان، هیچ دڵنیاییەکیان لەبارەی نرخ و بازاڕەوە نییە.

خەیاری برادۆست، بە ئاوی کوێستان و بە کەمترین دەرمان و ماددەی کیمیایی بەرهەم دەهێندرێت، لە کێڵگەکاندا کیلۆی بە کەمتر لە 200 دینار لە جووتیاران دەڕوات، بەڵام هەمان خەیار لە بازاڕەکانی شاردا بە 500 دینار و زیاتریش دەفرۆشرێت.

گەردین غەفوور، دوکاندارێکی سەوزەو میوەیە، هۆکاری دابەزینی نرخ بۆ زۆریی بەرهەم دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "ئەمساڵ بەهۆی باران و کەشوهەوای گونجاوەوە، جووتیارێکی زۆر خەیاریان چاندووە و بەرهەم زۆرە. ئێستا خەیاری زۆر جوان لای من کیلۆی بە 500 دینارە."

دەڤەری برادۆست، یەکێکە لە گرنگترین ناوچە کشتوکاڵییە وەرزییەکانی هەرێمی کوردستان. ساڵانە نزیکەی 1800 جووتیار لەو سنوورە سەرقاڵی کشتوکاڵکردنن. لە وەرزی پێگەیشتنی خەیاردا، رۆژانە زیاتر لە 100 تۆن رەوانەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. هەروەها لە وەرزی پێگەیشتنی تەماتەشدا، جگە لە بازاڕی ناوخۆ، بەشێکی زۆری پێداویستیی پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش دابین دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە