Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران: کۆگاکان پڕن لە کاڵا و خۆراک

زانیار بەهادین

زانیار بەهادین

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانیار بەهادین
زانیار بەهادین11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، کۆگاکان پڕن لە کاڵا و خۆراک.

مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رۆژی 11ی ئابی 2026، لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووریی رووداو کە محەممەد شێخ فاتیح پێشكێشی دەکات، رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەبێ هیچ گرفتێک بەردەوامە، تەنیا بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمزەوە ئاستەنگ دروست بووە.

مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان باسی لەوەش کرد، بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمزەوە ئێستا کاڵا لە بەندەری عەقەبە و مێرسینەوە هاوردەی عێراق دەکرێ کە ئەوەیش نرخی گواستنەوە و ماوەی گواستنەوەی زیاد کردووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان خستیەڕوو، کرێی گواستنەوەی کۆنتێنەر لە حەوت هەزار دۆلارەوە بۆ 10 هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە؛ ماوەی گواستنەوەش لە 40 رۆژەوە بۆ نزیکەی 70 رۆژ زیادیکردووە.

مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هاوەردەکردنی کاڵا لە ئێران و تورکیاوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و وەک پێشوو بەردەوامە.
 
قەبارەی ئاڵوگۆڕی هەرێمی کوردستان و تورکیا ساڵانە دەگاتە نزیکەی 10 ملیار دۆلار؛ قەبارەکە لەگەڵ ئێرانیش نزیکەی 5 ملیار دۆلارە. سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان گوتی، "بڕی هاوردەی هەرێمی کوردستان لە ئێرانەوە کەمی نەکردووە."

هەرێمی کوردستان و عێراق زۆرینەی کاڵاکانیان هاوردە دەکەن. بە گوتەی سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران، هەرێمی کوردستان تەنیا دەتوانێت بەشێک لە سەوزە و میوە هەناردە بکات. 

داخستنی تەنگەی هورمز لە سەرەتاوە ترسی بەرزبوونەوەی نرخ و نەمانی خۆراکی لە کۆگاکاندا زیادکرد، بەڵام مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان  دڵنیایی دەدات کە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان پڕن لە خۆراک و گوتی، "ئەگەر سنوورەکانیش دابخرێن، بەشی نزیکەی چوار مانگ خۆراک لە کۆگاکاندا هەن."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە