Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

بە نوێنەرایەتی 150 هەزار دەرچووی دانەمەزراو لە بەغدا خۆپێشاندان کرا

زیاد ئیسماعیل

زیاد ئیسماعیل

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو - دیجیتاڵ

لێشاوی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق تووڕە و نیگەرانن لە بێکاری؛ لە شەقامەکانی بەغداوە گردبوونەتەوە و داوای دامەزراندن و ڕەخساندنی دەرفەتی کار دەکەن.


دەنگەکان لە شەقامی بەغداوە جیاوازن، بەڵام داواکارییەکە یەکێکە؛ حەنان مەنسوور، دایکی چوار دەرچووی زانکۆی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و بەکالۆریۆس لە بەشەکانی پزیشکی، ئەندازیاری و زمانی عەرەبی بە رووداوی راگەیاند، هیچ کام لە منداڵەکانی دانەمەزراون و گوتی: "بۆچی بەو ترلیۆنان دینارەی دەستی بەسەردا دەگیرێت پرۆژەی وەبەرهێنان ناکەنەوە؟ خەڵک رازییە بە گرێبەست لە پرۆژەکاندا کار بکات، نەک هەر چاوەڕێی کەرتی حکومی بێت."

خۆپێشاندەران بە نوێنەرایەتیی زیاتر لە 150 هەزار دەرچووی پسپۆڕییە جیاوازەکان لە پارێزگاکانی عێراق و کەرکووکەوە روویان لە بەغدا کردووە، کە بەشێکیان خوێندکاری یەکەمی سەر ئاستی کۆلێژەکانیانن.

تەیسیر نازم، دەرچووی یەکەمی زانکۆ بە رووداوی گوت: "ئێمە یەکەمەکانین و دەبێت دامەزراندنمان راستەوخۆ بێت، بەڵام نییە. لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەلی کار بە 50 تا 60 وەرەقە دەفڕۆشرا، ئەگەر من ئەوەندە پارەیەم هەبێت، بۆچی داوای دامەزراندن بکەم؟"

لە لایەکی دیکەوە، عومەر ئەحمەد، خۆپێشاندەرێکی کەرکووک ئاماژەی بە بێپلانیی حکومەت کرد و گوتی: "هەشت ساڵە زانکۆم لە بواری وزەی نوێبووەوە تەواو کردووە، کەچی بەهۆی بێپلانییەوە نە لە کەرتی گشتی و نە لە کەرتی تایبەت هەلی کارمان دەستنەکەوتووە."

هاوکات ئەنفال ئەحمەد، خۆپێشاندەرێکی خەڵکی ناسریە بە تاڵی جەختی لەسەر رەوشی ژیانی کردەوە و گوتی: "نەخۆشیی بۆماوەییم هەیە و بە 80 هەزار دینار چارەسەر وەردەگرم، کەچی دانەمەزراوم؛ ئەمە کەی ژیانە؟!"

ساڵانە لە عێراق نزیکەی 200 هەزار خوێندکار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن، بەڵام ساڵ لەدوای ساڵ دەستکەوتنی دەرفەتی کار قورستر دەبێت.

دەرچووانی ساڵانی رابردوو زیاتر ئەوە نیگەرانیان دەکات کە دەبینن هاوپۆلەکانیان لە رێگەی خزم، واستە و پێدانی پارەوە دامەزراون، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی تووڕەیی ئەم گەنجانەی سەر شەقامەیە.


بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە