Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

سەرتاشخانەکان داوا دەکەن دوای کاژێر 8ی شەو کار نەکەن

دڵنیا رەحمان

دڵنیا رەحمان

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو - دیجیتاڵ

رۆژانە لە سۆشیاڵ میدیا باس و خواستی دیاریکردنی کاتی کارکردنی سەرتاشخانەکان گەرمە؛ بەشێک لە سەرتاشەکان داوا دەکەن کارکردنیان تا کاژێر 8ی شەو سنووردار بکرێت و بە بڕیارێکی فەرمی دابخرێن، بەڵام بەشێکی دیکەیان داوا دەکەن کراوە بن و رەخنە لەم جۆرە پێشنیازانە دەگرن.

رەوشی کارکردنی سەرتاشەکان و ماندووبوونی بەردەوامیان وایکردووە، نزیکەی 50 سەرتاش لە ناحیەی شاوێس واژۆ کۆبکەنەوە تاوەکو پێشکەشی پارێزگا و قایمقامیەتی بستیەنن بە مەبەستی ڕێکخستنی کاتی کارکردنیان.

کارزان شێخە، کە 17 ساڵە سەرتاشە، باسی لە بارودۆخی سەختی کارەکەی کرد و وتى: "کاژێر 9ی بەیانی دێم و تا 12ی شەو لێرەم. بە هۆی کارکردنی زۆرەوە ژیانمان نەماوە بۆ ماڵ و منداڵمان و تووشی فەقەرات بووین."

لە لایەکی ترەوە، هەرێز عەبدوڵا، کە 8 ساڵە لەم پیشەیەیە، ئاماژەی بەوە کرد کە بە تێپەڕبوونی کات مرۆڤ درک بە ماندووبوونی خۆی دەکات و پێویستی بە پشوو هەیە.

لە بەدواداچوونێکدا لە شاری هەولێر، بەشێکی زۆری سەرتاشەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی بەیانیان زوو بێن و ئێواران زوو کارەکانیان تەواو بکەن، بەڵام جیاوازییش لە نێوانیان هەست پێدەکرێت.

محەممەد حەسەن، کە 11 ساڵە سەرتاشە، دژی دیاریکردنی کاتەکەیە و ده‌ڵێت: "شەوانی هەولێر جیاوازە لەگەڵ قەزا و ناحییەکان. ناکرێت تۆ لەسەر بەرژەوەندی خۆت بڕیار لەسەر ژیانی کەسێکی دیکە بدەیت."

ئەمە لە کاتێکدایە مانی تەحسین، کە سەرتاشێکی دیکەیە، پاڵپشتی بڕیارەکە دەکات و پێیوایە داخرانیان لە کاژێر 8ی شەو، جگە لە پشوودان، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیش لە شارەکەدا.

رۆژانە لە چەند قەزا و ناحیەیەکی هەرێمی کوردستان، بەشێک لە سەرتاشخانەکان لە دوای کاژێر 8ی شەوەوە دەرگاکانیان دادەخەن و کار ناکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە